ئه‌مڕۆ له كه‌نه‌دا لووتكه‌ى حه‌وت وڵاته‌كه بێ رووسیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌ڵمانیا داوا له رووسیا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى بونیادنه‌رانه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سووریا به‌شدار بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له تۆرنتۆى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى لووتكه‌ى حه‌وت ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنى رۆڵى رووسیا بێت له هه‌ردوو ته‌نگژه‌ى سووریا و ئۆكرانیا.
هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونى رووسیا له‌م لووتكه‌یه بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ى رووسیا ده‌ستى به‌سه‌ر نیمچه‌دوورگه‌ى كریمیاى ئۆكڕانى گرت و وه‌ك سزایه‌كیش له گرووپى ئه‌م وڵاتانه دوور خرایه‌وه.
پێشتر رووسیا بۆ ماوه‌ى 12 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌شدار بوو كه به لووتكه‌ى هه‌شت ده‌ناسرێت، ئه‌مانیش هه‌شت وڵاتى خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابوورى دنیان، له‌وانه ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن و رووسیا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌یه. به پێى هه‌واڵێكى dw ئه‌ڵمانى هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ر له‌وه‌ى به‌ره‌و كه‌نه‌دا بڕوات، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له رۆڵى رووسیا كردووه و گوتوویه‌تى، "ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین رووسیا به‌شداربوونێكى بونیادنه‌رانه‌ى هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى ئاشتییانه له سووریا".