به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى ئێسته‌ى سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه دژایه‌تى ریفراندۆمه، حاكم شێخ له‌تیف یاساناس و په‌رله‌مانتاری پێشووى گۆڕان، به‌دوو به‌ڵگه‌ى به‌هێزى یاسایى داكۆكى له‌وه ده‌كات كورد مافى جیابوونه‌وه‌ى له عێراق هه‌یه.
هه‌ڵوێستى گۆڕان وه‌ك هه‌ندێك حزبى تر‌ى كوردستانى له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانى كورد، جێگیر نییه، ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ندێك له‌به‌رپرسانى حزبه‌كه داوا ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ى ریفراندۆمیان كردووه، بدرێنه دادگا، كه‌چى پێشتر یاساناس و په‌رله‌مانتارانى هه‌مان بزووتنه‌وه، به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دۆزیووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانیش حاكم شێخ له‌تیفه، كه‌پێشتر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو له له‌په‌رله‌مانى عێراق.
به پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه پێشتر له سایتى سۆمه‌رییه نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، دادوه‌ر شێخ له‌تیف مسته‌فا، به چه‌ندان به‌ڵگه‌ى یاسایى و په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى روونى ده‌كاته‌وه كه دیاركردنى مافى چاره‌ى خۆنووسین مافى هه‌ر كه‌سێكه له عێراق ئه‌نجامى بدات.
حاكم شێخ له‌تیف بۆ ئه‌مه‌ش دوو به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه، یه‌كه‌میان خودى ده‌ستوورى عێراقه، كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ده‌كاته مه‌رجى هاوبه‌شى ئاره‌زوومه‌ندانه له عێراق، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پابه‌ندنه‌بوون به‌ده‌ستوور، گه‌لانى عێراق سه‌رپشك ده‌كات له‌وه‌ى داواى جیابوونه‌وه بكه‌ن.
بۆ ئه‌مه دادوه‌ر شێخ له‌تیف مسته‌فا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "ده‌ستوور رێى به گه‌لانى عێراق داوه هاوبه‌شى ئاره‌زووه‌مه‌ندانه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕگه‌كانى ده‌ستوور پێڕه‌و نه‌كرا".
دووپاتى ده‌كاته‌وه كه "دیباجه‌ى ده‌ستوور جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌كه ده‌كات وه‌ك پارێزگارییه‌ك له یه‌كێتییه‌كى ئازاد بۆ گه‌ل و خاك و سه‌روه‌ریى".
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى شێخ له‌تیف به‌ڵگه‌ى دووه‌م ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێ، "مافى چاره‌ى خۆنووسین به پێى هه‌موو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌ر كراوه، له پێشى هه‌مووشیان په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان كه له ساڵى 1966 ده‌رچووه و له ساڵى 1970 عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه".
ئه‌م دادوه‌ره كورده ئاماژه بۆ تێكستى ناوه‌ڕۆكى په‌یماننامه‌كه ده‌كات، "هه‌موو گه‌لان مافى دیاركردنى چاره‌نووسى خۆیان هه‌یه، ئازادن له دیاركردنى پێگه‌ى سیاسى و ده‌سته‌به‌ركردنى گه‌شه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتووری خۆیان".
ئه‌و قسانه‌ی حاكم شێخ له‌تیف له كاتێكدایه پێشتر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای دادگایی ئه‌وانه‌ی كردبوو ڕیفراندۆمیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی گۆڕان به‌و به‌ڵگانه‌ی هێناویه‌تییه‌وه ده‌ری ده‌خات كه ڕیفراندۆم مافێكی ڕه‌وایه، جیا له‌وه‌یش خه‌ڵكی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن، ڕێكخه‌ری ئێسته‌ی گۆڕانیش ده‌نگی به به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم دا، با یوسف محه‌مه‌د ڕووی قسه‌كانی له‌وبكات.