كۆمپانیای سامسۆنگ كه یه‌كێكه له كۆمپانیایه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، به‌نیازه ئه‌م ساڵ مۆبایلی Galaxy X دروست بكات و بیخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techadvisor" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، دامه‌زرینه‌ری كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی "لیی بیۆنگ چوول" ده‌ڵێت، كۆمپانیاكه‌مان له نوێترین به‌رهه‌مدا خه‌ریكی دروستكردنی مۆبایلێكی نوێین به‌ناوی "Galaxy X" كه بڕیار وایه بۆ چه‌ند مانگێكی كه دروست بكرێت و بخرێته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله نوێیه به‌شێوازێكی جیاواز و به‌هێز دروست ده‌كرێت و هیواداره ببێته جێی ركابه‌رایه‌تی مۆبایله به‌هێزه‌كانی تری وه‌ك "ئایفۆن و مۆتۆ شه‌ش" و چه‌ندان مۆبایلی به‌هێزی تر.
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری له یه‌كی مانگی ئاداری ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایل و كامێرا و چه‌ندان ئامێری ناوازه‌ی تر، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووره، هه‌روه‌ها به‌نیازه بۆ چه‌ند مانگێكی داهاتوو مۆبایلی Galaxy X بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.