ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى قه‌ته‌ر هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى گه‌شتیارى ئیماراتى و له‌سه‌ر ئاسمانى به‌حرێن هه‌وڵى خسته‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه ده‌ده‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى
"العربیه" ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى قه‌ته‌رى به شێوه‌یه‌كى ترسناك له فڕۆكه‌یه‌كى گه‌شتیارى ئیماراتى نزیك ده‌بنه‌وه، فڕۆكه‌وانه ئیماراتییه‌كه ناچار ده‌كه‌ن خۆى له ئاراسته‌ى ئه‌وان لابدات.
ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى ئیماراتى رای گه‌یاندووه، ئه‌م گه‌شته‌ى فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كه هه‌موو كارێكى یاسایى ته‌واو بووه و 86 سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه، جیا له‌وه‌ش به‌پێى كاتى دیاركراو فڕیوه بۆ ئه‌و ئاسمانه‌ى كه له‌لایه‌ن به‌حرێنه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
له زانیارییه‌كانى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى ئیماراتى هاتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى قه‌ته‌ر، فڕۆكه‌وانه ئیماراتییه‌كه‌ى ناچار كردووه خێرایییه‌كه‌ى بۆ دوو میل ئاسۆیى و 700 پێ ستوونى كه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ى نه‌كردایه ئه‌وا له‌ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى قه‌ته‌ر ده‌كه‌وت.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه ئاژانسى فه‌رمى ئیمارات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م رووداوه‌ى كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رووی دا، له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌زانرێت، بۆیه ئیمارات به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى له لاى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌وانى سكاڵا له‌سه‌ر قه‌ته‌ر تۆمار ده‌كات".