له شارى ناشڤیلى سه‌ر به ویلایه‌تى تینیسى ئه‌مه‌ریكا، كه‌سێك به‌رووتى هێرش ده‌كاته سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌ك سێ كه‌س ده‌كوژێت و چوار كه‌سى تریش بریندار ده‌كات.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له باشوورى شارى ناشڤیلى ئه‌مه‌ریكا كه‌سێك هێرشى كرده سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌ك، له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى سێ كه‌سى كوشت و چوار كه‌سى تریشى بریندار كرد.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له لای پۆلیس هه‌یه، كه‌سه‌كه سپی‌پێست بووه، كاتێك هێرشى كردووه رووت بووه، ته‌قه‌ى له میوانى ناو قاوه‌خانه‌كه كردووه، كاتێك یه‌كێك هه‌وڵى داوه چه‌كه‌كه‌ى له ده‌ست وه‌ربگرێ.
پۆلیس
وێنه‌ى گه‌نجێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ناوى فرافیس رینكین كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه و خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه كه كه‌سى هێرشبه‌رى پێ هاتووه‌ته به‌رده‌م قاوه‌خانه‌كه. شاهێدحاڵه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌سه‌كه دواجار له‌و شوێنه بینراوه كه ته‌نیا پاڵتۆیه‌كى له‌به‌ر بووه.
به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه ساڵانه به هه‌زاران كه‌س له ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه قوربانى، سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش نزیكه‌ى 20 رووداوى ته‌قه‌كردن له ناو قوتابخانه‌كان رووی دا و چه‌ندان قوتابى و مامۆستا كوژران، هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه یاساى ئه‌مه‌ریكا رێ به هاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دات بۆ پاراستنى خۆیان چه‌كیان هه‌بێت.