میوه‌ی كیوی یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ی كیوی پێكهاتووه له چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین، كه جه‌سته به ته‌ندروستی ده‌هێڵنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی كیوی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی كیوی، یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ مێشك و ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته ئارام ببێته‌وه و كه‌سه‌كه به‌شێوازێكی ئارام بخه‌وێت به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كیوی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و A و ماده ریشاڵییه‌كان كه به‌رپرسیارن له‌م كردارانه.
له‌باره‌ی میوه‌ی كیوی پزیشكان چه‌ندان روونكردنه‌وه‌ی تر ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، جگه له‌وه‌ی كیوی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ریشاڵییه‌كان و ڤیتامینه‌كان، چه‌ندان ماده‌ی تری به‌سوودی تێدایه كه یارمه‌تی هه‌بوونی خه‌وێكی قووڵ و ئارام ده‌دات كه ئه‌م مادانه‌ش پێكدێن له "سترۆتین، كواریستین، ناریگینین و كاتیچین" كه ئه‌م مادانه به‌رپرسن له باشتركردنی باری خه‌وتن و دووربوونی كه‌سه‌كه له خه‌وزڕان.