لە سۆران ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ‌ دەكرێ

:: PM:06:01:22/04/2018 ‌
لە سنووری شارۆكەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و پڕۆژەكانیش سەرجیان لەسەر ئەركی وەزارەتی شارەوانی ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ی نیسان/ ئەپریل، ئەمیر فاخر سەرۆكی شارەوانی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیارە ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دراوە لە سۆران و بەزووترین كات جێبەجێی دەكەین كە پڕۆژەكان سەرجەمیان لەسەر ئەركی وەزارەتی شارەوانین.

زیاتر گوتی، ئەو پڕۆژانەی رەزامەندی وەرگیراوە پێكهاتوون، لە تەواوكردن و قیرتاوكردنی سایدی بارزانی نەمر و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و لادانی خۆل لە جووت سایدی جوندیان و هەروەها تەواوكردنی چەندان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ژمارەیەك گەڕەك و كۆڵانی سەنتەری سۆران.

شارۆكەی سۆران لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە و سەنتەری هەرسێ شارۆكەی مێرگەسۆر و رواندز و چۆمانیشە،  سۆران بە دووری 110  كیلۆمەتر دەكەوێتـە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 200 هەزار كەسە و خاوەنی  38 گەڕەكە .

سۆران/ موڕشید برادۆستی




وشە - سه‌رخێڵ هاشم