كاتێك منداڵ له لایه‌ن دایك و باوكه‌وه خۆراكى پێ ده‌درێت، نابێت نه خوێ یان شه‌كر له پێكهاته‌ى خۆراكه‌كه‌دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى خۆراكى و سروشتى هه‌ڵبمژرێت. منداڵ پێویسته له شه‌ش مانگی تا دوو ساڵی خۆراكى ته‌ندروستى پێ بدرێت. منداڵ پێویستى به گه‌شه‌یه، بۆیه ده‌بێت خۆراكى باشى پێ بدرێت، تا به هه‌موو تام و جۆره‌كانى خۆراك رادێن و دێنه سه‌ر خواردنى ژه‌مه خۆراكییه‌كان.
ئه‌مانه چه‌ند ڕێنمایییهكن بۆ ڕێگرى كردن له به‌كارهێنانى شه‌كر و خواردنى خۆراكى سروشتى:
یه‌كه‌م: خۆراكى نوێ به‌كاربهێنه، منداڵ به‌شێوه‌یه‌كى خێرا گه‌شه ده‌كات و حه‌زی زۆری بۆ خواردن هه‌یه، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه‌ی پێی ده‌ده‌یت نوێ و بێ شه‌كر و خوێ بن.
دووه‌م: واز لهخۆراكى له قووتونراو و ئاماده‌كراو بێنه، پێویسته له كڕینى ئه‌و خۆراكانه دوور بكه‌ویته‌وه كه له قووتونراون و ئاماده‌كراون، چونكه پڕن له شهكرو خوێ، جیا له‌وه‌یش خواردنى خۆراكه له پاكه‌ت نراوه‌كان زیان به مهڵاشوى منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت و زیانی زۆری ده‌بێ.
سێیه‌م: منداڵه‌كه‌ت فێربكه له‌سه‌ر زیانه‌كانى شه‌كر و سوودى خۆراكى ته‌ندروست، منداڵ تواناى وه‌رگرتنى زۆره ئه‌گه‌ر هه‌وڵى له‌گه‌ڵ بدرێت، ده‌توانیت منداڵه‌كه‌ت وا په‌روه‌رده بكه‌یت بزانێت چ حۆراكێك دروسته و سوودى هه‌یه و خواردنى شه‌كر چ زیانێكى هه‌یه له‌سه‌ر له‌شیان. بۆ نمونه، پێى بڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌هێز بیت و به‌باشى یارى بكه‌یت و هه‌ست به‌دڵخۆشى بكه‌ت یان زوو گه‌وره ببى نابێت شه‌كر بخۆیت . به‌م شێوه‌یه حه‌زی بۆ خواردنى شه‌كر كه‌م ده‌بێته‌وه و دواجار واز له خواردنى ده‌هێنێت.