راگه‌یاندنى فه‌رمى ته‌ناهى عێراق رای گه‌یاند، دوێنێ یه‌كێك له ژژنهكانى داعش له بازگه‌یه‌كى شارى مووسڵ گیراوه كه به یه‌كێك له ترسناكترین ژنه‌كانى داعش داده‌نرێت.
یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، یه‌كێك له ژنه‌كانى داعش هه‌وڵى داوه به‌ره‌و باكورى مووسڵ بچێت، له بازگه‌ى عه‌قره‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه گیراوه.
یه‌حیا ره‌سووڵ روونى ده‌كاته‌وه، پێشتر له لایه‌ن هه‌واڵگرى سه‌ربازى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هه‌بووه، بۆیه له بازگه‌كه بۆسه‌ى گرتنى بۆ دانراوه‌ته‌وه و گیراوه.
ئه‌و ژنه وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت یه‌كێكه له ترسناكترین ژنه‌كانى داعش، پێشتر هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان كوژرا، چونكه له ریزه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعشدا بووه.
گوته‌بێژى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و ژنه به‌نیازى ئه‌نجامدانى كرده‌ى تیرۆریستى بووه، بۆیه به یاساى تیرۆر دادگایى ده‌كرێت و سزا ده‌درێت.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه له سایتى
سپۆتنیكى رووسى له باره‌ى ئه‌و ژنه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى نه‌كراوه كه عێراقییه یان بیانى.
له ماوه‌ى رابردوودا دادگاكانى عێراق نزیكه‌ى له چه‌ند دانیشتنێك ده‌یان ژنیان دادگایى كرد به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه.