ماوه‌ی 80 ساڵه توێژینه‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری باوه‌ڕ پێكراوی خۆشبه‌ختی ده‌كرێت، له كۆتادا دۆزرایه‌وه كه هاوڕێی باش له پاره و سامانیش زیاتر ده‌بێته هۆی خۆشبه‌ختی و دڵخۆشكردنی مرۆڤ.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی هارفاردی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه، یه‌كێكه له درێژترین توێژینه‌وه‌كانی دنیا كه زانایان كاریان له‌سه‌ر كردووه، دوای 80 ساڵ سه‌رقاڵ بوون به هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی مرۆڤ، ده‌ركه‌وت هاوڕێی باش ئه‌و شته‌یه كه به‌رده‌وام ده‌توانێت مرۆڤ دڵخۆش بكات.
له ساڵی 1938 له قه‌یرانێكی داراییدا كه ڕووی له هه‌موو دنیا كردبوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختی بوونی هه‌بوو و خه‌ڵك ده‌یانتوانی دڵیان به شته‌كانی ژیانیان خۆش بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی زانایان بۆیان ده‌ركه‌وێت كه هاوڕێی باش توانیویه‌تی خۆشبه‌ختی له‌سه‌ر دڵی هاووڵاتییان بهێڵێته‌وه.
جۆن كنێدی سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا و برادلی كانا سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، یه‌كێك بوون له جوانترین نموونه‌كانی هاوڕێیه‌تی كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا باسی لێوه كرابوو.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا پرسیار له هه‌موو چینه‌كانی هاووڵاتییان به هاوسه‌ران، گه‌نج و پیره‌كانیشه‌وه كرا، ده‌ركه‌وت هاوڕێی باش تاكه‌كه‌سه كه توانیویه‌تی له هه‌موو ناخۆشییه‌كاندا خۆشییه‌ك بخاته‌وه دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و له ڕووی جه‌سته و ئه‌قڵییه‌وه ئارامی بكاته‌وه.
رۆبێرت والدینگه‌ر به‌ڕێوه‌بر و پزیشكی ده‌روونی توێژینه‌وه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی ماساشوستس، ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه ئه‌م هاوڕێیه‌تییه سوودی ته‌ندروستی به جه‌سته‌ی مرۆڤیش ده‌گه‌یه‌نێت، ڕاسته ئاگاداربوون و پارێزگاریكردنی جه‌سته پێویسته، به‌ڵام هاوڕێی باش بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له پاراستنی مێشك و ده‌روونیدا بێبه‌ش نه‌بێت.