به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، به بڕى 10 ملیار دینار گرێبه‌ستێكى نایاسایى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى لبنانى كردووه.
به پێى به‌دواداچوونێك كه ئه‌مڕۆ له سایتى
"به‌غداد توده‌ى" بڵاو كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌ڵى كه وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراقه، واژووى له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك كردووه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى لبنانى ئه‌نجامى داوه.
به‌پێى گرێبه‌سته‌كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده 28 ملیار دینار بۆ چاپكركردنى كتێب به كۆمپانیایه‌كى لبنانى ده‌دات. له به‌دواداچوونه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌م گرێبه‌سته نایاسایییه، چونكه له بودجه‌ى عێراق رێگریی له‌وه كراوه په‌ڕتووكى قوتابخانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى عێراق چاپ بكرێت و دووه‌میش وه‌زیره‌كه رێككه‌وتنێكى هه‌ڕه‌مه‌كى كردووه، بێئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆ ته‌نده‌ره‌كان بكات.
ریاز غالى كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌یه له په‌رله‌مانى عێراق گوتوویه‌تى، "وه‌زیرى په‌روه‌رده به‌سه‌ر چه‌ندان یاساى باز داوه، له‌وانه یاساى بودجه‌ى عێراق كه رێ نادات كتێبى قوتابخانه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق چاپ بكرێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌ى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به بڕیارێك قه‌ده‌غه‌ى كردووه كتێب له ده‌ره‌وه چاپ بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت كێبه‌ركێ له نێوان كۆمپانیاكانى ناوخۆ بێت".
به‌پێى هه‌مان به دواداچوون، ته‌نیا بۆ چاپككردنى كتێبى ئینگلیزى قوتابخانه‌كان 38 ملیار به كۆمپانیاى گارنتى لبنانى دراوه، 10 ملیار و 200 ملیۆنى تریش به‌هه‌مان كۆمپانیا دراوه بۆ چاپكردنى فه‌رهه‌نگێكى قوتابخانه‌كان، 42 ملیاریش به كۆمپانیایه‌كى تر دراوه، بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستى قوتابخانه‌كان له ده‌ره‌وه بهێنێ.
پێدانى پاره به‌م كۆمپانیایانه له كاتێكدایه كه هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر قوتابخانه‌ى قوڕین له عێراق هه‌یه و زه‌ینه‌ب خه‌زره‌جى په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ، "ته‌نیا له زیقار 105 قوتابخانه‌ى قوڕ هه‌یه".