ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرسی ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى له باره‌ى جه‌نگى ئه‌تۆمى ده‌دات و ده‌ڵێ، "دنیا ده‌ركه‌وتنى جه‌نگێكى سارد به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ".
دوێنێ له كۆڕێكى رۆشنبیرى كه له زانكۆى ئۆپسالاى سوید رێكخرابوو،
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرسى ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسى له هه‌لى ئاشتى نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل كرد و به‌دوورى زانى ئاشتى له نێوانیاندا به‌رقه‌رار بێت.
له كۆڕه‌كه‌دا گۆتێرس هۆشدارى دا له‌وه‌ى جه‌نگى ئه‌تۆمى له نێوان وڵاتانى دنیا ئه‌نجام بدرێت و گوتی، "دنیا ده‌ركه‌وتنى جه‌نگێكى سارد به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، بۆیه ده‌بێت میكانیزم دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له جه‌نگى ئه‌تۆمى بكرێت".
له شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى دا قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێنێ، ئه‌مه‌ش وایكرد، هه‌لى ئاشتى له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له‌ناو بچێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس دووپاتى كرده‌وه گرژى نێوان وڵاتانى زلهێزى دنیا یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى تێكچوونى سه‌قامگیرى دنیا.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس یه‌كێكه له‌و ئه‌میندارانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له لێدوانه‌كانى زۆرترین ڕه‌شبینى پێدا به‌دى ده‌كرێت، له وتارى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش هه‌مان بۆچوون و نائومێدییه‌كانى خۆى ده‌ربڕى.