نیشانەكانی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەش چین؟

:: AM:09:51:23/04/2018 ‌
زۆر كرداری گرنگ لە لەشماندا لەلایەن هۆرمۆنەكانەوە كۆنترۆڵ دەكرێن، كاتێك بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان لەشدا دەوەستن، چەندان كاریگەری لەسەر لەش دروست دەكەن وەكو رەفتاری نەشیاو، تێكچوونی لەش و پێست، بەڵام چۆن بزانین كە ئەم نیشانانە هۆكارێكن بۆ ناڕێكی هۆرمۆنەكانی لەش.

یەكەم: دروستبوونی زیپكە، زیپكە و دروستبوونی زیوانی ڕەش كونیلەكانی پێست دەگرێت، هەندێك لە پزیشكان دروستبوونی زیپكە بۆ ناڕێكی هۆرمۆنەكان دەگەرێننەوە،  بۆ نموونە جۆرێك لە هۆرمۆنی پیاوان دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕیش و ڕەق بوونی موو گۆڕینی دەنگ و زۆر كات لەتەمەنی هەرزەكاریدا ئەو زیپكانە دروست دەبن، بەهۆی گۆرینی هۆرمۆنەكانی لەشەوە.

دووەم: دروستبوونی ژانەسەر، زۆر كات ژانەسەر بەهۆی شەكەتی یان فشاری دەروونییەوە دروست دەبێت ، هەروەها كەمبوونەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانماندا هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ژانەسەر، چونكە ئەم هۆرمۆنە گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی هێلكە كۆنترۆڵكردنی كرداری زیندەپاڵ و مێشك و دڕكەپەتك،  زۆر بوون و كەمبوونی ئەم هۆرمۆنە لە لەشدا ژانەسەر دروست دەكات .

سێیەم: زۆر ئارەقكردنەوە، ئارەقكردنەوەی زۆر هۆكارێكە بۆ ناڕێكی هۆرمۆنەكانی لەش، هۆرمۆنەكان كۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی لەش دەكەن ئەگەر گۆڕانێك لە هۆرمۆنەكاندا دروست ببێت ئەوا لە پڕ هەست بە گەرما دەكەیت ئارەق دەكەیتەوە، ئەم نیشانەیە زۆركات لەدوای نەمانی سووڕی مانگانە دروست دەبێت، چونكە ئاستی هۆرمۆنەكان ناجێگیر دەبن، ئەمەش مانای وایە گرفتێك لە لەشدا هەیە.

چوارەم: هەستی ماندووبوون زیاد دەكات، هەموومان جار نا جارێك هەست بە ماندوو بوون دەكەین، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ هەستت بەماندوویەتی كرد، ئەوە بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی ئەم ماندووبونە لە ئەنجامی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكانی ڕژێنی دەرەقییەوە دروست دەبێت.

پێنجەم: هەڵوەرینی قژ زیاد دەكات، ئەم نیشانەیە بۆ ناهاوسەنگی ڕژێنەكانی هۆرمۆنی دەرەقی، ئەنسۆلین، تێستۆسترۆن ڕوودەدات،  و هۆرمۆنی تێستۆسترۆن بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە و زیاد بوونی ئەم هۆرمۆنە لە خانماندا دەبێتە هۆی لەدەستدانی قژ و مردنی ڕەگی مووەكان و پووكانەوەیان.



وشە - ئاوات ئازاد