نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كین و واشنتن و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و زیادبوونی ده‌سكه‌وت له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نرخی دۆلاری به‌رزترین ئاست به‌رانبه‌ر دراوی سه‌ره‌كی وڵاتان له‌م دوو هه‌فته‌ی دواییدا گه‌یاند.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به شه‌ش دراوی سه‌ره‌كی وڵاتان 0.1% به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 90.401، به‌ڵام له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا بۆ 90.477 زیادی كردووه.
له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ 2.979% له بازرگانی ئاسیا كه به‌رزترین ئاسته له مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی 2014، پشتگیری له زیادبوونی نرخی دۆلار كرد.
تێپی ئینۆ شیكه‌ره‌وه له بانكی MUFGی سه‌نگاپوورا ڕای گه‌یاند، زیادبوونی نرخی نه‌وتی جیهانی كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ دروستبوونی په‌ستان، هه‌روه‌ها زیادكردنی پێدانی قه‌رزی بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاتان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتی گه‌نجینه‌كان.
زیاتر گوتی، كاردانه‌وه‌ی بازاڕ ئێسته بۆ به‌هێزكردنی نرخی دۆلاره، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌م شێوه‌یه زیادی نه‌كردووه كه پێویست بێت.
له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌نایه‌ره‌وه، دۆلار پێوانه‌ی 88.25 بۆ 91.00 پێ كراوه، هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دراوه‌كانی ئاسیا دانا به شێوه‌یه‌ك دراوی ڕووپیه‌ی ئه‌نده‌نووسی نزمترین ئاستی بۆ 13,895 به‌رانبه‌ر یه‌ك دۆلار تۆمار كرد.