وادەی یاریی كۆتای جامی ئینگلیزی لەنێوان مان یونایتد و چێڵسی

:: AM:10:22:23/04/2018 ‌

دوێنێ یەكشەم یانەی چێڵسی بەفەرمی خۆی گەیاندە یاریی كۆتای جامی یەكەتیی ئینگلیزی دوای بردنەوەی لە یانەی ساوتهامتۆن بە 2 گۆڵی بێ وەڵام، بەمەش لە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكەدا رووبەڕووی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە.

پێرێ شەمووش یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتبووە یاریی كۆتای جامی یەكەتیی ئینگلیزی دوای بردنەوەی لە یانەی تۆتنهام بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ.

یەكەتیی تۆپی پێی ئینگلیزی وادەی یاریی كۆتای جامی یەكەتیی ئینگلیزی بۆ 19ی مانگی داهاتوو لەنێو یاریگەی وێمبڵی دیاری كردووە.

پارساڵ یانەی ئارسناڵ جامەكەی بەدەستهێنا و بەیەكەم یانەش دادەنرێ زۆرترین ناسناوی پاڵەوانیەتییەكەی بردبێتەوە كە 13 جارە، یانەی مانچستەر یونایتدیش 12 جار بووەتە پاڵەوان و دوایین جاریش لە ساڵی 2016 بوو.

یانەی چێڵسیش خوازیارە دوای دابڕانی بۆ ماوەی 6 ساڵ، ئەمجارە ناسناوی ئەمساڵی جامی یەكەتیی ئینگلیزی بباتەوە و ژمارەی ناسناوەكانی بكات بە 7، دواجاریش كە ئەو یانەیە بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەكە لە ساڵی 2012 بوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م