بڕیاره سبه‌ى سێشه‌م پارتى گه‌لى كۆمارى كه به گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت، به فه‌رمى كاندیدى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئاشكرا بكات.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى
تورك پرێس، پارتى گه‌لى كۆمارى كه به جه‌هه‌په ناسراوه، سبه‌ى سێشه‌م به فه‌رمى كاندیدى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ئاشكرا بكات.
ئه‌م حزبه به گه‌وره‌ترین حزبى ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت و له‌لایه‌ن كه‌مال كولیچدار ئۆغڵو سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
عاكف هه‌مزه كه سكرتێرى گشتى جه‌هه‌په‌یه، رای گه‌یاندووه كه سبه‌ى سێشه‌م كاندیدى خۆى به فه‌رمى ئاشكرا ده‌كات. به‌مه‌ش سێیه‌م كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا و دووه‌م ركابه‌رى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى ئێسته ده‌رده‌كه‌وێت.
تا ئێسته به فه‌رمى دوو كاندید هه‌ن، یه‌كه‌میان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه كه كاندیدى هاوپه‌یمانى گه‌له و له دوو حزب پێك دێت ئه‌وانیش ئاكپارتى و مه‌هه‌په‌ن، كاندیدى دووه‌میش میرال ئاكشناره كه كاندیدى پارتى نه‌ته‌وه‌یه.
چوارشه‌مى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مان له توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و له برى 2019، هه‌ڵبژاردن له 24ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.