ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌نگده‌ران به سیسته‌می بایۆمه‌تری و كارتى زیره‌ك ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌یان له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2017ـه‌وه پێشكه‌ش كردووه، كۆمسیۆن نه‌یتوانیوه كارتیان بۆ چاپ بكات و به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن. سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ئه‌و زانیارییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "له كوردستان نزیكه‌ى دوو ملیۆن كه‌س به كارته نوێیه‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن". ئه‌وه له كاتێكدا سێ ملیۆن 130 هه‌زار ده‌نگده‌ر له هه‌رێم هه‌یه. شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردنیش چه‌ندان هه‌وڵ ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كاری.
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له عێراق له ساڵى 2010 گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "ئاندرا"ی ئیسپانی واژوو كردووه بۆ دابینكردنى كه‌لوپه‌ل و پێویستى هه‌ڵبژاردن له عێراق، گرێبه‌سته‌كه ساڵى رابردوو نوێ كراوه‌ته‌وه بۆ دابینكردنى 24 ملیۆن كارتى ده‌نگدان به‌گوێره‌ى سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌می په‌رله‌مانى عێراق كه بڕیاره له 12ی ئایار/مایۆی داهاتوو به‌ڕێوه بچێ.
به‌گوێره‌ى داتاكانى كۆمسیۆن، تا ئێسته 11 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س كه بایۆمه‌ترییان ئه‌نجام داوه، كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونێكى "وشه"، ئه‌وانه‌ى له نۆى تشرینى دووه‌می 2017 به سه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كردووه و په‌نجه‌مۆر و وێنه‌ی چاویان وه‌رگیراوه، كۆمسیۆن نه‌یتوانیوه كارته‌كه‌یان بۆ چاپ بكات و بێبه‌ش ده‌بن له‌و كارته و ده‌بێت به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ بده‌ن.
له‌باره‌ی هه‌رێمى كوردستانیش كه سێ ملیۆن و 130 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، ملیۆنێك و 900 هه‌زار كه‌س كارتى بایۆمه‌تری بۆ چاپ كراوه، ئه‌وانى تریش به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
مازن عه‌بدولقادر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ڵبژاردنى رابردوو كارتى ده‌نگدانى هه‌بووبێت، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بایۆمه‌تری نه‌كردبێت، ئه‌وه به كارته كۆنه‌كه‌ى ده‌توانێ ده‌نگ بدات. به‌گوته‌ی مازن "ئه‌وانه‌یشی كارته‌كه‌یان هه‌یه و بایۆمه‌ترییان كردووه، ئامێره‌كه كارته كۆنه‌كه ناخوێنێته‌وه و ده‌بێت سه‌ردانى كۆمسیۆن بكه‌ن".
مازن بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه دا، "هه‌ر كه‌سێك تا نۆى تشرینى دووه‌می 2017 سه‌ردانى بنكه‌كانى كردووه و بایۆمه‌تری ئه‌نجام دابێت، كارته نوێیه‌كه‌ى پێ ده‌درێت و كارتى نوێی بۆ چاپ كراوه، ئه‌وانه‌شی دواى ئه‌و رێكه‌وته سه‌ردانیان كردووه، كۆمپانیاى دروستكردنى كارته‌كه ناتوانێت كارتیان بۆ چاپ بكات و كۆمسیۆنیش كارته كۆنه‌كه‌ى بۆ رێك ده‌خات و كێشه‌ى نابێت له ده‌نگدان و ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ش ده‌یخوێنێته‌وه".
زیاتر گوتى، "له كوردستان سێ ملیۆن و 130 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، كارتی بایۆمه‌تری بۆ ملیۆنێك و 900 هه‌زار چاپ كراوه و ئه‌وانى تریش به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن".
سیسته‌می بایۆمه‌تری له مانگی ئایاری 2015ه‌وه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تا ده‌نگده‌ران له رێى كارتێكی زیره‌كه‌وه ده‌نگ بده‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگریكردن له ساخته‌كاری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكی به به‌هاى 100 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كۆریاى باشوور ئه‌نجام دراوه بۆ دروستكردنى 59 هه‌زار ئامێری خوێندنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان.
"وشه" هه‌وڵی زۆری دا ئامار له‌سه‌ر ئاستى عێراق وه‌ربگرێت كه چه‌ند كه‌س به كارتى بایۆمه‌تری ده‌نگ ده‌ده‌ن و چه‌ندیش به كارته كۆنه‌كه، به‌ڵام ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى عێراق به‌رده‌ست نه‌بوون.
ئارام جه‌مال سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى كوردی بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ڵێ، له ئایاری 2015ـه‌وه كۆمسیۆن كاری له‌سه‌ر كارتى ده‌نگده‌ران كردووه كه ده‌بووه تۆمارێكی نوێ و رزگاریش ده‌بووین له ناوی دووباره و مردوو، بۆیه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاساوه له‌جێى خۆیدا نییه، چونكه كاتێكی زۆریان له به‌رده‌مدا بووه.
ئارام به"وشه"ی راگه‌یاند "هه‌ر پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ كارته كۆنه‌كه، ده‌رگا كردنه‌وه‌یه به رووی ساخته‌كاریدا. دووپاتیشی كرده‌وه "به دڵنیایییه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن له كوردستان و عێراقیش هێنده‌ى بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ساخته‌كاری بكه‌ن، هێنده بیر له زیادكردنى ده‌نگه‌كانیان ناكه‌نه‌وه، بۆیه بوونى ته‌كنۆلۆجیا به زیانى خۆیان ده‌بینن".
"عێراق له‌وه ده‌رچووه بگه‌ڕێته‌وه ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست، به‌ڵام ده‌رهێنانى كارتى بایۆمه‌تریش پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت رێ بدرێت به كارته كۆنه‌كه" ئارام وا ده‌ڵێت.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كه گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان به دیجیتاڵى بكرێت، له كاتێكدا كۆمسیۆن ده‌ڵێ به‌شێكى زۆری خه‌ڵك وه‌ك پێویست به ده‌م پرۆسه‌كه‌وه نه‌چوون، به‌ڵام كۆمسیۆنیش وه‌ك پێویست رێكلامی بۆ پرۆسه‌كه نه‌كردووه و حكوومه‌تیش خه‌ڵكی ناچار نه‌كردووه".
جگه له‌مه به‌پێى بڕیارێكى كۆمسیۆن كه له سه‌ره‌تاى مانگی شوباتى رابردوو ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه بشكێت، ئه‌وا ده‌كرێت ده‌نگه‌كان به ده‌ست جیا بكه‌نه‌وه، پێشتریش حزبه سیاسییه‌كان داوایان كردبوو ده‌نگه‌كان به ده‌ست جیا بكرێنه‌وه نه‌ك به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كه. به‌ڵام شاره‌زایانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه بڕیاره‌كه رێخۆشكه‌ره بۆ ساخته‌كاری و له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژاردن به‌هایه‌كی نامێنێته‌وه.
سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یشى ئاشكرا كرد كه كۆمسیۆن پلانى "B" داناوه كه ئه‌گه‌ر ئامێره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگ شكێنران، ئه‌وا ده‌نگه‌كان به ده‌ست جیا ده‌كرێنه‌وه، بۆیه پلانه‌كه جێى ترسه، چونكه به‌پێى راهێنانه‌كانى كراوه له هه‌موو بنكه‌كان ئامێرێكی تر هه‌یه ده‌توانرێت هه‌موو ده‌نگه‌كانى بخه‌یته ناو و جیای بكاته‌وه".
هاوكات مازن عه‌بدولقادر ره‌تى كرده‌وه، هاووڵاتییان به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ى كارتى نوێ ده‌نگه‌كانیان بفه‌وتێت یان كارته كۆنه‌كه ئاسانكاری بكات بۆ ساخته‌كاری. دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و دۆخه له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كارتى نوێیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ده‌توانن به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ بده‌ن".
هه‌ڵبژاردنى په‌رمانى عێراق له 12ى ئایاری داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا زیاتر له حه‌وت هه‌زار كاندید له‌لایه‌ن 206 حزب و قه‌واره‌ى سیاسی كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى 329 كورسیی په‌رله‌مانى عێراق.