ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له هه‌ولێر رای گه‌یاند، سه‌رجه‌م ئامێره‌كانى هه‌ڵبژاردنیان تاقى كردووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی كارتى بایۆمه‌تریش ده‌ڵێ، "تا ئێسته نۆ ملیۆن كارتى بایۆمه‌ترى دابه‌ش كراوه".
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد و بۆ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن بدات كه له 12ى ئه‌م مانگه له كوردستان و عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له لایه‌ن رزگار حه‌مه محێدین جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆن و ریاز به‌دران سه‌رۆكى كارگێڕى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆن ئه‌نجام درا.
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆن له كۆنگره‌كه‌دا دووپاتى كرده‌وه، ئه‌وان له كوردستان سه‌رجه‌م ئامێره‌كانیان تاقى كردووه‌ته‌وه كه بۆ هه‌ڵبژاردن به‌كار دێت و گوتی، "هه‌موو ئامێره‌كان كار ده‌كه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ناوى زیاده له تۆمارى ده‌نگده‌ران هه‌یه و نه‌سڕاوه‌ته‌وه، رزگار حه‌مه جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆن راگه‌یاند، "نزیكه‌ى 600 هه‌زار ناوى مردوو و زیاد له تۆمارى ده‌نگده‌ران سڕاوه‌ته‌وه".
له باره‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له كوردستانیشن، جێگرى سه‌رۆكى كۆمیسیۆن گوتى، "ئه‌وانه‌ى له هه‌ولێر و سلێمانى و له شوێنه‌كانى تر‌ى كوردستانن، بنكه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ده‌نگدان".
له باره‌ى كارتى بایۆمه‌تریش رزگارى حه‌مه محێدین گوتى، "تا ئێسته نۆ ملیۆن كارتى ده‌نگدان دابه‌ش كراون كه هێشتا زۆری ماوه، چونكه عێراق 24 ملیۆن ده‌نگده‌رى هه‌یه".