"ئه‌مه له پێناو منداڵه‌كانم بوو" دوا گوته‌ی پێش مردنی پیاوێكی میسری بوو كه به‌رگه‌ی دووری منداڵه‌كانی نه‌گرت و خۆی له سێداره دا و مرد.
”ص.ع” كورتكراوه‌ی ناوی ئه‌و پیاوه 43 ساڵه میسرییه‌یه كه له‌تاو دووری منداڵه‌كانی و ژنه‌كه‌ی به‌رگه‌ی نه‌گرت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نامه‌یه‌كی كورتی بۆ جێ هێشتن و خۆی كوشت.
ئه‌م پیاوه خاوه‌نی ماركێتێك بوو له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر له شوقه‌یه‌كدا ده‌ژیا، دوای ئه‌وه‌ی ژن و منداڵه‌كانی لێی جیا ده‌بنه‌وه، چیتر به‌رگه‌ی ته‌نیایی و دووریی ئه‌وان ناگرێت و خۆی ده‌كوژێت، ماوه‌یه‌كیش كه‌س هه‌ست به نه‌بوونی ناكات، تا دراوسێكانی بۆنی ناخۆشی مردووه‌كه به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات و ناچار ده‌چنه ناو شوقه‌كه‌ی، به‌مه‌ش مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له دوا گوته‌یدا كه له نامه‌یه‌ك به‌جێی هێشتووه، نووسیویه‌تی "ئه‌مه له‌پێناو منداڵه‌كانم بوو.. من به‌وانه‌وه به‌سترابوومه‌وه"، وه‌ك له پشكنینه‌كاندا دیاره، كابرا به ویستی خۆی ئه‌م كاره‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت پێش خۆكوشتنه‌كه‌ی نانی خواردووه و ته‌واوی جلوبه‌رگه‌كانیشی به ڕێكی له‌به‌ردایه.
دوای ئاشكرابوونی ڕووداوه‌كه، دراوسێكانی به په‌له ناردوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئومێدێكی مانه‌وه له ژیاندا نه‌مابوو، به زوویی ناشتوویانه و هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، خێزانه‌كه‌شی له‌مباره‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.