زانیوتە تا ئێستا رۆناڵدۆ چەند گۆڵی لە بایرن میونشن تۆمار كردووە؟

:: AM:11:40:23/04/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووسبەی چوارشەم لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا دەبێتە مێوانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید لەسەرجەم رووبەڕووبوونەوەكانی بەرامبەر یانەی بایرن میونشن ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كردووە و 2 دوو گۆڵ و هاتریكێكی تۆمار كردووە، كۆی گشتی گۆڵەكانیشی لە 6 یاریی بەرامبەر یانەكە لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا 9 گۆڵ بووە.

یەكەم گۆڵی رۆناڵدۆ بەرامبەر یانەی بایرن میونشن لە وەرزی 2011-2012 بوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لەو یارییەدا رۆناڵدۆ 2 گۆڵی تۆمار كرد.

دوای دوو وەرز بەهەمانشێوە رۆناڵدۆ لە قۆناغی پێش كۆتایی 2 گۆڵی تری لە بەرامبەر بایرن میونشن تۆمار كرد، بەڵام ئەمجارە لە یاریگەی ئەلیانز ئەرینا بوو، لەم ساڵەدا رۆناڵدۆ بە گۆڵكاری خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەستنیشان كرا بە تۆماركردن 15 گۆڵ.

لە وەرزی رابردووش یانەی ریال مەدرید لە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كەوتەوە بەرامبەر یانەی بایرن میونشن، رۆناڵدۆ لە هەردوو یاریی چوون و هاتندا ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و بەتایبەتیش لە یاریی چووندا 2 گۆڵی تۆمار كرد كاتێك یانەی شاهانە بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا.

بەڵام جوانترین ئاست رۆناڵدۆ لە یاریی گەڕانەوەدا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكەشی كرد و 3 گۆڵی تۆمار كرد و یانەی ریال مەدریدی گەیاندە یاریی كۆتای كاردیف.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م