ڤیدیۆی چه‌ند منداڵێكى هه‌ژار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه یاریى "رسمانى" به كارتى بانگه‌شه‌ى كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن.
یاریى "یاریى وێنه لێكچووه‌كان" كه له كوردستان و عێراق و چه‌ندان كۆمه‌ڵگاى تر‌ى ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و یارییه له هه‌ولێر به "رسمانى" ده‌ناسرێت، یارییه‌كه ئه‌وه‌یه كه دوو منداڵ یان زیاتر له به‌رانبه‌ر یه‌كتر دادهنیشنن، وێنه‌كان له زه‌وى داده‌نێن كاتێك وێنه‌ى هاوشێوه بۆ به‌رامبه‌ر هات، ئه‌وا وێنه‌ى دووه‌م له ده‌ست كێ بوو ئه‌و براوه‌یه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆى چه‌ند منداڵێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه ئه‌م یارییه به وێنه‌ى كاندیدان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له منداڵه‌كان ده‌ڵێ، "من یه‌ك ده‌سته‌م له‌و وێنانه بردووه‌ته‌وه" مه‌رجى بردنه‌وه‌ش هاوشێوه‌ى بوونى وێنه‌ى كاندیدهكهیه كه له كارتى بانگه‌شه‌دا هه‌یه.
له بازاڕه‌كان وێنه‌ى تایبه‌ت به‌م یارییه ده‌فرۆشرێت، كه زیاتر وێنه‌ى یاریزانه به‌ناوبانگه‌كان و پاڵه‌وانى فیلم كارتۆنییهكانه، كه‌چى ئه‌و منداڵانه وێنه‌ى كاندیدیان بۆ ئه‌م یارییه به‌كار هێناوه و ده‌ڵێن له رۆژانى هه‌ڵبژاردن ئه‌و جۆره وێنانه هه‌یه و به‌خۆڕایییه.