له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌وه مه‌رجێك بۆ هاوسه‌رگیریی نێوان كچانی قه‌یره‌ی ئه‌و وڵاته و كوڕی بێگانه‌دا دانراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له سعوودیه یاسایه‌ك بۆ هاوسه‌رگیریی كچه قه‌یره‌كانی وڵاته‌كه دانرا، خه‌ڵاتی 20 هه‌زار ڕیالی سعوودیش بۆ ئه‌و پیاوانه دانرا كه هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌م جاره كوڕانی وڵاته‌كانی تریش هاتنه ناو پاداشتهكهوه.
له یاساكه‌دا كه تایبه‌ته به كوڕانی وڵاتانی تر كه ده‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچی سعوودیدا بكه‌ن هاتووه كه ده‌بێت ته‌مه‌نی ئه‌و كچه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرن له 50 ساڵ كه‌متر بێت، یان ماوه‌ی نێوان ته‌مه‌نی ئه‌و و كوڕه‌كه 15 ساڵ بێت، ئینجا ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كوڕان له پێناو پاره‌كه هه‌وڵی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ كچی سعوودیه داوه، به‌ڵام له‌و یاسایه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، كه بۆ كوڕانی بێگانه، پاداشته‌كه ته‌نیا سێ هه‌زار ڕیاله نه‌ك 20.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، رێكخراوێكی خێرخوازی له سعوودیه به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخه‌ری ڕێكخراوه‌كه بڕیاریان دا، بڕی 20 هه‌زار ڕیالی سعوودی كه ده‌كاته پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به هه‌ر كوڕێك بده‌ن كه كچێكی قه‌یره له خۆی ماره ده‌كات، ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كه له یاسای ئه‌و وڵاته‌دا، كچی سه‌رووی ته‌مه‌نی 30 ساڵان به قه‌یره تۆمار كراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌یانگرێته‌وه.