سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، "ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى پشتگیریى هێرشه سێ قۆڵییه‌كه‌ى سه‌ر سووریایان كردووه، له‌م هه‌ڵوێسته‌یاندا ناچار كراون".
به پێى ئه‌م لێدوانه رۆژنامه‌وانییانه‌ى ئه‌مڕۆ له سایتى
سپۆتنیكى رووسى بڵاو كراونه‌ته‌وه، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ره‌خنه‌ى توندى له‌و وڵاتانه گرتووه كه پاڵپشتى هێرشى به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسایان كردووه بۆ سه‌ر سووریا.
لاڤرۆڤ ده‌ڵێ، "زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه ده‌زانن كه ئه‌م شێوازه قبووڵكراو نییه له چاره‌سه‌ركردنى ترسناكترین ته‌نگژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى".
لاڤرۆڤ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌م وڵاتانه به‌ناچاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بووه و لێدوانیان بۆ پشتگیرى ئه‌و هێرشه داوه كه به ناڕه‌واشى ده‌زانن.
10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێرشێكى مووشه‌كییان كرده سه‌ر سووریا، زیاتر له 120 مووشه‌كیان ئاراسته‌ى شوێنه ستراتیجییه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د كرد. دواى ئه‌وه‌ى له شارى دۆماى سووریا، چه‌كى كیمیایى له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له دژى خه‌ڵكى سڤیل به‌كار هات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دوایین هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى سووریا راگه‌یاند و گوتى، "رووسیا و چین پشتگیرى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى له سووریا".