كۆریاى باشوور ئه‌و بڵندگۆیانه‌ى سه‌ر سنوورى كۆریاى باكورى لادا كه پێشتر له رێى ئه‌م بڵندگۆیانه‌وه پڕوپاگه‌ندى دژى باكور بڵاو ده‌كرده‌وه.
سایتى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چوار رۆژ به‌ر له به‌ستنى لووتكه‌ى نێوان هه‌ردوو كۆریا، ئه‌مڕۆ به‌شى باشوور ئه‌و بڵندگۆیانه‌ى سه‌ر سنوورى باكورى لادا كه پێشتر له دژى كۆریاى باكوور بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسى به‌كاری ده‌هێنا.
سایته‌كه رای گه‌یاندووه، ئاژانسى هه‌واڵى یونهاب زانیارییه‌كانى له‌باره‌ى وه‌ستاندنى بڵندگۆكان له وه‌زاره‌تى به‌رگریى كۆریاى باشوور وه‌رگرتووه كه وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه، مه‌به‌ست له وه‌ستاندنى ئه‌م بڵندگۆیانه كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژى سه‌ربازیى نێوان هه‌ردوولایه، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆكردنى ئاشتییانه.
بۆ ساڵانێكى زۆر كۆریاى باشوور پشتى به‌و بڵندگۆیانه ده‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ى ترس بخاته ریزه‌كانى هێزى كۆریاى باکور.
ته‌نگژه‌ى نێوان هه‌ردوو كۆریا له ساڵانى دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهان ده‌ست پێ ده‌كات، كاتێك به‌شى باشوورى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیرى ده‌كرا و به‌شه‌كه‌ى باكوریش له‌لایه‌ن یه‌كێتیى سۆڤیه‌تى جارانه‌وه هاوكارى ده‌كرا.
جیم یۆنگ ئۆن رابه‌رى كۆریاى باكور له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا نه‌رمییه‌كى زۆر ده‌نوێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، له‌باره‌ى ئاماده‌یى ئۆن بۆ گفتوگۆكردنیش پێشتر كۆریاى باشوور رای گه‌یاند، كه ئۆن گوتوویه‌تى، "نایه‌وێ چاره‌نووسى سه‌دام و قه‌زافى هه‌بێت".