وه‌ك هه‌فته‌كانى تر دادگاكانى عێراق به‌رپرسانى داعش دادگایى ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆش دوو به‌رپرسى تر‌ى داعشى به بڕیارى سزاى له سێداره‌دان سزا دران.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار گوته‌بێژى فه‌رمى
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو تیرۆریست بڕیارى له سێداره‌دانیان له‌لایه‌ن دادگاكانى عێراق بۆ ده‌رچووه.
به‌یره‌قدار زانیارى زیاتر له‌باره‌ى تیرۆریسته‌كان ده‌دات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كرده تیرۆرستییه‌ى كردووه كه له ساڵى 2013 له دژى وه‌زاره‌تى داد ئه‌نجام درا. ئه‌وی تریش ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یه كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش به "دادگاى شه‌رعى" ناوى ده‌برد.
له‌باره‌ى سزاكه‌ش ده‌ڵێ، "سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، به پێى ماده‌ى یه‌كى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
له چوارده‌ى ئادارى ساڵى 2014 سێ ئۆتۆمبێلى بۆمرێژكراو كه سێ خۆكوژ لێیان ده‌خوڕى، هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى دادى عێراق، له ئه‌نجامدا چه‌ندان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه به‌شێوه‌یه‌كى نیمچه رۆژانه دادگاكانى عێراق دادگایى تیرۆریستانى داعش ده‌كات و سزایان ده‌دات.