به‌پێى راگه‌یانراوێكى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر، باندێكى دوو كه‌سى دزى گیراون كه به به‌هاى سێ هه‌زار دۆلار شانه‌ى هه‌نگیان دزیوه.
به پێى راگه‌یانراوێكى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر، له گه‌ڕه‌كى هه‌ڤاڵانى هه‌ولێر زانیارى له‌سه‌ر كرده‌یه‌كى دزى به پۆلیس دراوه، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان به ماوه‌یه‌كى كه‌م پۆلیس توانیویه‌تى دزه‌كان ئاشكرا بكات.
رائید سیروان حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر، رای گه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌یان ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوى دزییه‌كه و دواتر تاوانباریان دۆزیوه‌ته‌وه كه ژماره‌یان دوو كه‌س بووه، به ناوه‌كانى "ك، م، ع" ته‌مه‌نى 34 ساڵ، "ا، ب، ه" ته‌مه‌ن 39 ساڵ، ئه‌و دوو كه‌سه ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و دوو كه‌سه شانه‌ى هه‌نگیان دزیوه كه به به‌هاى سێ هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ده‌خه‌مڵێنرێت.
له باره‌ى پێشینه‌ى تاوانباره‌كانیش پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات، یه‌كێك له تاوانباره‌كان پێشینه‌ى هه‌یه و دوو مانگ به‌ر له ئێسته ئازاد كراوه، پێشتر به حه‌وت ساڵ زیندانى سزا دراوه.
له كۆتای راگه‌یانراوه‌كه پۆلیس دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌م دوو كه‌سه به بڕیارى دادوه‌ر به ماده‌ى 443 یاساى سزادان ره‌وانه‌ى گرتووخانه كراون.