به هۆكارێكی سه‌یر و چاوه‌ڕوان نه‌كراو، هه‌زاران كیسه‌ڵ له ماڵێكی دوو نهۆمدا كۆ بوونه‌وه، وا دیاره تا ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌جێی ناهێڵن و لێی ده‌ژین.
لێكۆڵه‌رانی ناوچه شاخاوی و گه‌شتیارییه‌كان له ماداگاسكه‌ر، توانییان به هه‌زاران كیسه‌ڵ له خانوویه‌كی دوو نهۆمیی باشووری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بدۆزنه‌وه، پێیان وایه له ترسی خراپی كه‌شوهه‌وا ڕوویان كردووه‌ته ئه‌و ماڵه.
سواری رادیان جافیزانكا سه‌رۆكی گه‌شتوگوزاری ماداگاسكه‌ر، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه دراوسێكانی ئه‌و ماڵه چۆڵه، له بۆنی پیس و ناخۆشی ماڵه‌كه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه و داوایان لێ كردوون چاره‌سه‌ری بكه‌ن، كاتێك ئه‌وانیش هاتوون، ئه‌و دیمه‌نه سه‌یره‌ی كیسهڵهكانیان بینیوه.
پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش ڕای گه‌یاندووه، كه هیچ شوێنێكی ماڵه‌كه نه‌بووه كیسه‌ڵی تێدا نه‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌رماو و مهتبهخهكهشدا هیچ بۆشایییه‌ك به بێ بوونی كیسه‌ڵ نه‌مابووه‌وه.
كیسه‌ڵه‌كان به گشتی له جۆره تایبه‌ته‌كان بوون، ژماره‌یان زیاتر له نۆ هه‌زار و 888 دانه ده‌بوو، هه‌روه‌ها 188 دانه‌ی تریش به مردوویی دۆزرانه‌وه.
پۆلیسه‌كان كیسه‌ڵه مردووه‌كانیان بۆ ناوچه‌یه‌كی دوور له ماداگاسكه‌ر گواسته‌وه، هه‌روه‌ها زیندووهكانیشیان وه‌ك سامانێكی به‌نرخ هه‌ڵگرت و له ژێر چاودێری گونجاو‌دا به‌خێو كرد.