كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، بۆ ساڵی 2019 سوپرایزێكی بۆ هه‌وادارانی ئاماده كردووه، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له كۆریا پێشكه‌شی بكات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
forbes" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی ده‌كات كه وه‌ك سوپرایزێك ئاماده‌ی كردووه بۆ هه‌وادارانی و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2019 نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌وانیش Galaxy S10 و Galaxy S10 plus، وه‌ك كۆمپانیاكه روونی كردووه ته‌وه ئه‌م دوو مۆبایله به ناوازه‌ترین مۆبایل داده‌نرێن له دنیادا، كه بڕیاره كوالێتی شاشه‌یان به‌شێوازێكی جیاواز و نوێ بێت كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌نجامی نه‌داوه، ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه Galaxy S10 شاشه‌كه‌ی 5.8 ئینج ده‌بێت و Galaxy S10 plus یش 6.3 ده‌بێت.
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری له یه‌كی مانگی ئاداری ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایل و كامێرا و چه‌ندان ئامێری ناوازه‌ی تر، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووره، بڕیار وایه بۆ ساڵی 2019 نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌وانیش S10 Galaxy و Galaxy S10 plus.