سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئاشكرای كرد، پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام بن له فشاره‌كانیان بۆ ئازادكردنی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌كه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ له ئه‌وروپا دوور بكه‌وێته‌وه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوو سه‌ربازه‌كه‌ی یۆنان له مانگی ئادار/مارسی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته خاكی توركیا، له هه‌مان كاتدا حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر گرتنی هه‌شت ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی له‌لایه‌ن ئه‌سیناوه.
ئه‌م ڕووداوانه وای كرد كێشه‌ی نێوان توركیا و یۆنان زیاتر قوڵ ببێته‌وه، كه له هه‌مان كاتدا هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانی ناتۆن، كه چه‌ندان ساڵه كێشه و ئاڵۆزییان هه‌یه به‌هۆی ده‌ریای ئیجه و قوبڕسی له‌تكراوه‌وه.
ئه‌لێكس تسیپراس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ڕای گه‌یاند، توركیا له ده‌وڵه‌تێك ده‌چێت كه ترسی هه‌بێت له دووركه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كانی له ئه‌وروپا، بۆیه وڵاتانی ئه‌وروپا نابێ درێغی بكه‌ن له هه‌وڵدان و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌نكه‌ره، به ئامانجی ئازادكردنی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌كه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ڕای گه‌یاند، ئاماده‌ین به دانه‌وه‌ی سه‌ربازه یۆنانییه‌كان به مه‌رجێك ئه‌سینا هه‌شت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی توركیامان ڕاده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ی ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن دادگای یۆنان ڕه‌ت كرایه‌وه.
هاوكات توركیا پاڵێوراوه بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی كه‌یسه‌كانی مافی مرۆڤ، ئێسته چوونی ئه‌و وڵاته بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناوچه‌ی یۆرۆ وه‌ستێنراوه.
له كاتی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2016 هه‌شت ئه‌فسه‌ری توركیا هانایان بۆ یۆنان برد و ئه‌و وڵاته‌یش پێشوازی لێ كردن، هه‌رچه‌نده توركیا چه‌ندان جار داوای له ئه‌سینا كرد هه‌شت ئه‌فسه‌ره‌كه تاوانبارن به ده‌ستهه‌بوون له ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی و پێویسته ڕاده‌ستی توركیایان بكاته‌وه، به‌ڵام دادگای باڵای یۆنان چه‌ندان جار ئه‌و داوایه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌یش گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئاڵۆزتر كرد.