به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه تێیاندا هاتوون پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زۆر خواردنی په‌تاته چه‌ندان زیانی لاوه‌كی بۆ جه‌سته ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس كه چالاكی ئه‌م كۆئه‌ندامه تێك ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی زۆر خواردنی په‌تاته ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆر خواردنی په‌تاته ئه‌گه‌ری تووشبوونی به تێكچوونی سیسته‌می هه‌رس زیاد ده‌كات و وات لێ ده‌كات هه‌ست به نائارامییه‌كی زۆر بكه‌ی به‌هۆی گه‌ده و ریخۆڵه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌تاته رێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی "گلیسمیك" له‌خۆ ده‌گرێت كه وا ده‌كات رێژه‌ی ماده زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو جه‌سته‌دا بڵاو ببنه‌وه و كرداری هه‌رس تێك بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكان ئه‌وه‌شیان روون كردووه‌ته‌وه كه زۆر خواردنی په‌تاته ماده‌یه‌ك به جه‌سته‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه كه رێگری له گه‌ده ده‌كات به شێوازێكی چالاك خۆراك هه‌رس بكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ماده‌ی خۆراكی له جه‌سته‌دا زیاد بن و چه‌وری جه‌سته و كالۆری جه‌سته به‌رز ببنه‌وه و كه‌سه‌كه تووشی قه‌ڵه‌وی بكات.
پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌یاندا به‌رزه، په‌تاته كه‌م بخۆن، چونكه زۆر خواردنی په‌تاته به هۆكارێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره و به‌رزبوونه‌وه شه‌كر له‌ناو خوێندا.