وه‌ك ده‌زانین رۆنه‌كه‌ره خواردنێكی به‌یانیانی خۆشه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌ز به‌خواردنی ده‌كات و داواكارییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م خۆراكه كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له‌سه‌ر مێشك.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
drnorthrup" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له خواردنی رۆنه‌كه‌ره ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ندان توێژینه‌وه كه زاناكان و پزیشكانی پسپۆڕ له بواری خۆراكدا ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رۆنه‌كه‌ره‌ی سرووشتی زۆر سوودی هه‌یه بۆ مێشك و پاراستنی مێشك له نه‌خۆشی، چونكه ئه‌و چه‌ورییه‌ی تێیدایه پڕه له ماده‌ی سوودبه‌خش كه مێشك پێویستی پێیه‌تی، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی رۆنه‌كه‌ره به شێوازێكی رۆژانه، چونكه خانه‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت له نه‌خۆشی.
توێژینه‌وه زانستییه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ له بواری مێشك ئه‌نجام دراوه به‌ناوی "پێرلمووتهر" كه ده‌ڵێت، یه‌كێك له گرینگ‌ترین سووده‌كانی رۆنه‌كه‌ره ئه‌وه‌یه كه مێشك له نه‌خۆشی ئهلزاهایمهر "بیرچوونه‌وه" ده‌پارێزێت، ك یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كانی دنیا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ریشاڵی و ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامینه‌كانی C و E و B كه ئه‌م جۆره ماده و ڤیتامینانه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر باشتركردنی باری مێشك و به‌هێزكردنی خانه‌كانی و پاراستنی له نه‌خۆشی.