هونه‌رماندی به‌توانا تیم بێرگلینگ كه به ئه‌ڤیچی "Avicii" ناسراوه له بواری DJ و میوزیكدا له یه‌كێك له شاره‌كانی عه‌مان به مردوویی دۆزرابۆوه، كه ئه‌ڤیچی بۆ كۆنسێرتێك رۆیشتبوو بۆ عه‌مان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
bbc" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له مردنی هونه‌رمه‌دێكی به‌ناوبانگی DJ ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای دیارنه‌مانی تیم بێرگلینگ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له وڵاتی عه‌ماندا پۆلیسی شاره‌كانی عه‌مان هه‌ستان به گه‌ران به‌دوای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا، له كۆتایی گه‌ره‌نه‌كه‌یاندان بینیان كه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ تیم بێرگلینگ ناسراو به ئه‌ڤیچی مردووه و ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ھۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ڤینچی بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كراوه و پۆلیسه‌كانی وڵاتی عه‌مان ده‌ڵێن، هیچ هۆكارێكی هێرشكردن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دیارنییه.
تیم بێرگلینگ ناسراو به ئه‌ڤیچی له هه‌شتی مانگی ته‌مووزی ساڵی 1989 له شاری ستۆكهۆڵم له وڵاتی سویید له دایك بووه، ئه‌م گه‌نجه به‌توانایه به یه‌كێك له میوزیك ژه‌نه و DJ یه به‌ناوبانگه‌كانی جیھان داده‌نرا كه ھه‌وادارێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌ڤێنجی له ساڵی 2013 یه‌كێك له خۆشترین و به‌ناوبانگترین میوزیكه‌كانی بڵاو كرده‌وه به ناوی "Wake me up" كه له یوتیوب خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ملیار و نیو بینه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 20ی نیسانی ساڵی 2018 له عه‌مان به‌هۆی هۆكارێكی نادیاره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.