نه‌خۆشی "گه‌ڕی" جۆرێكه له نه‌خۆشییه‌كانی پێست كه به‌هۆكاری جۆراوجۆر تووشی مرۆڤ ده‌بێت، وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر هۆكاری توشبوون و ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی هه‌یه.
د. دلڤین محه‌مه‌د پسپۆڕی نهخشییهكانی پێست به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گه‌ڕی نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه‌ی تایبه‌ت به‌پێسته به‌هۆی زینده‌وه‌رێكی بچوكه‌وه (كرمۆكه) په‌یدا ده‌بێت و نزیكه‌ی 0.4 ملم ده‌بێت له درێژیدا و به‌چاویش نابینرێت، نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاوه له دنیادا و ساڵانه نزیكه‌ی 300 ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون تۆمار ده‌كرێت، ئه‌و كرمۆكه‌یه له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێك بژی و ده‌ست به هه‌ڵكۆڵین بكات له‌پێستدا، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست هێلكه داده‌نێت و ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری و خورانێكی زۆر.
زیاتر گوتى، هه‌موو مرۆڤێك له هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا ئه‌گه‌ری تووشبونی هه‌یه به‌م نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ر بێت و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سی توشبوودا، به‌ڵام له‌منداڵ و گه‌نجدا زیاتر به‌ربڵاوه.
ئه‌و پزیشكه ڕوونیشى كرده‌وه كه گه‌ڕی نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه‌یه و جگه له به‌ركه‌وتنى پێست له‌نێوان كه‌سێكى نه‌خۆش و كه‌سێكى تردا ئه‌وا له ڕێگای پێوه‌ندی سێكسییه‌وه ده‌گوزارێته‌وه یان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگای به‌ركارهێنان و به‌ركه‌وتنی جل‌و به‌رگ.
" ژینگه فاكته‌رێكی گرنگی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گه‌ڕییه، قه‌ره‌باڵغی زۆر و نائاسایی كه زۆرجار به‌هۆی كاره‌ساته سرووشتیه‌كان و جه‌نگه‌كانه‌وه دروست ده‌بن وه‌ك له‌شه‌ڕی دژی داعش بینیمان ئاواره‌یه‌كی زۆر ڕوویان له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێ كران كه به هۆی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی ناته‌ندروست له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ژماره‌ی توشبووه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد، به‌ڵام له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا گه‌ڕی زیاتر له‌به‌ندیخانه و قوتابخانه و دایهنگاكان و شوێنه زۆر قه‌ره‌باڵغه‌كان بڵاوه" ئه‌و پزیشكه واى گوت.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
د. دلڤین گوتی، نیشانه‌كانی گه‌ڕی له‌مرۆڤدا به‌پێی ته‌مه‌ن و باری ته‌ندروستی و باری به‌رگری كه‌سی توشبوو ده‌گۆڕێت، كه‌سێك كه بۆیه‌كه‌م جار تووشی گه‌ڕی ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا بۆ نزیكه‌ی مانگێك یان زیاتر هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانێت به به‌رده‌وامی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی تووش بكات، له‌گرنگترین نیشانه‌كانیشی خورانێكی یه‌كجار زۆر و بێزاركه‌ره به‌تایبه‌تیش له‌شه‌واندا زیاتر ده‌بێت كه به هۆیه‌وه نه‌خۆشه‌كه خه‌وی لێناكه‌وێت و هه‌راسان ده‌بێت، جگه له‌خوران له‌سه‌ر پێستی نه‌خۆشه‌كه شوێنی هه‌ڵكۆڵینی كرمۆكه و ته‌نۆچكه‌ی سوری هه‌وكردوو ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌نێوان په‌نجه‌كان و سهرمهچهك و بن باڵ و كه‌مه‌ر و چه‌ند شوێنێكی تر‌ى جه‌سته.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ری هه‌یه و ده‌توانرێت بنبڕ بكرێت ئه‌گه‌ر به ڕێكوپێكی و به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانى پزیشك نه‌خۆش چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و به‌كاری بهێنێت، هاوكات جگه له كه‌سی توشبوو پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانی توشبوو كه به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامیان هه‌یه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن و هه‌موو جلوبه‌رگ و كهرهسهتهكانی ناو ماڵ به ئاوی گه‌رم بشۆردرێت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ناتوانرێت بشۆردرێت ده‌توانرێت بكرێته ناو زه‌رفی نایلۆن و به‌كارنه‌هێنرێن بۆ ماوه‌ی (3-7) ڕۆژ ، چونكه كرمۆكه‌كه هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ده‌توانێت بژی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ری گه‌ڕی به‌شێوه‌ی كرێم یان شله‌یه، كه‌چه‌ند جۆرێكی هه‌یه و هه‌ریه‌كه چۆنیه‌تی و ماوه‌ی به‌كارهێنانی جیاوازه و له‌مله‌وه تا بنی پێی پێ چه‌ور ده‌كرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له ساڵی 2014 له شاری سلێمانی به سه‌تان كه‌س تووشی نه‌خۆشیی گه‌ڕبوونی پێست بوونه‌وه و زۆربه‌ی تووشبووانیش زانیاری پێویستیان له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه نه‌بوو ئه‌مه‌یش ترسێكی زۆری له ته‌واوی كوردستان بڵاو كرده‌وه نه‌خۆشیی گه‌ڕی، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تێیگه‌یشتوون، نه‌خۆشیه‌كی به‌ربڵاوی پێسته.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست له سلێمانی، ساڵی رابردوو له‌و سه‌نته‌ره‌دا زیاتر له 4000 حاڵه‌تی گه‌ڕیی پێست ده‌ستنیشانكراون و ژماره‌ی حاڵه‌ته ده‌ستنیشانكراوه‌كان له ئه‌مساڵدا تا كۆتایی مانگی رابردوو گه‌یشتووه‌ته 2524 حاڵه‌ت.