حكوومەتی عێراق 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 23ی نیسان/ ئەپریل، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، تایبەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند، حكوومەتی عێراق بڕێك پارەی بۆ مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم زیاتر گوتی، تەواوی ئەو بڕە پارەیە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان كە پێویستە مانگانە حكوومەتی عێراق وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بكات و بڕەكەی 317 ملیار دینارە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی بۆ مانگی یەك ڕاگەیاند و ئەم هەفتەیە دابەشكردنی مووچە كۆتای دێت.
لێرە خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیە بخوێننەوە.