یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی ژنان میوه‌ی هه‌نجیره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نجیر پێكهاته‌یه‌كی به‌سوودی تێدایه كه جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی، به‌تایبه‌ت جه‌سته‌ی ژنان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
womensweb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی هه‌نجیر ده‌كات بۆ ژنان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی هه‌نجیر له‌لایه‌ن ژانانه‌وه چه‌ندان سوودیان پێده‌گه‌ێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌ی هه‌نجیر كاریگه‌ری تره له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنان، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن كه رۆژانه هه‌نجیر بخۆن، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی هه‌نجیر ده‌كه‌ین بۆ جه‌سته‌ی ژنان:
یه‌كه‌م- له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له نه‌خۆشییه باواكان له‌ناو ژناندا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن كه رۆژانه هه‌نجیر بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشییه به‌دووربن و تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌ییه نه‌بن، چونكه هه‌نجیر ماده‌ی دژه ئۆكسانی به‌هێز و ڤیتامین E له‌خۆ ده‌گرێت، كه رێگری له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.
دووه‌م – پێست جوان ده‌كات و قژ به‌هێز ده‌كات: پێكهاته‌كانی هه‌نجیر به‌وه ناسراون كه پێستی رووخسار به‌جوانی ده‌هێڵێته‌وه و نیشانه‌كانی پیری له‌سه‌ر ده‌موچاو ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌نجیر ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین C كه پێست به جوانی ده‌هێڵنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نجیر قژ له رووتانه‌وه ده‌پارێزێت و تاڵه‌كانی قژ به‌هێز ده‌كات، چونكه پێكهاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كۆلاجین.