لیستى نه‌وه‌ى نوێ به‌سه‌ركردایه‌تى شاسوار عه‌بدولواحید، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه لە کاتی ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیجی لیستەکەدا، ڕایان گه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێبده‌ن ئه‌وان ئۆتۆمبێڵى كاره‌بایى ده‌هێننه كوردستان، دواى ئه‌و قسانه ته‌واوى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بوو له گاڵته كردن به‌و گووتانه‌ى لیسته‌كه‌ى شاسوار.
هه‌ندێك له هاووڵاتیان ئه‌و گووتانه‌ى شاسوارییان به‌وه وه‌سف كرد كه پڕوپاگەندەیه‌كى گه‌وره‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه و هه‌ندێكى تر به سووكایه‌تى كردن به تاكى ده‌نگده‌رى كوردى لێكیان دایه‌وه.
هه‌ر له‌و چورچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌كى گاڵته ئامێز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵا بۆته‌وه كه چه‌ند هاووڵاتییه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان سوارى قیتارەکەی شاسوار بوونه و له سلۆپییه‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ كه‌وتوون ئه‌مه‌یش ئاماژه دانه به‌و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنانه‌ى كه شاسوار بۆ خه‌ڵكى كردوویه‌تى.
شاسوار عەبدولواحید، ئێستا لیستێكی بۆ هەڵبژاردنەكان پێكهێناوە به‌ناوى لیستی نەوەی نوێ و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و لیسته ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق.