له حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و ده‌گمه‌ندا، فڕۆكه‌یه‌ك یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی لێ بووه‌وه و كرایه‌وه، به‌مه‌ش سه‌رنشینه‌كان تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی و ناته‌ندروستی بوون.
به هۆی خراپی باری كه‌شوهه‌واوه، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی فڕۆكه‌وانی هیندی، یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی كرایه‌وه، له كاتێكدا كه له به‌رزایییه‌كانه‌وه بوون و فڕۆكه‌كه خه‌ریكی فڕین بوو.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ڕووداوه‌كان كه له ناو فڕۆكه‌دا ڕووی دابێت، بووه هۆی بوورانه‌وه‌ی سێ كه‌س، ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانیش بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بێ هۆش و تۆقیبوون.
ده‌سته‌ی كارگوزه‌رانی ناو فڕۆكه‌كه به خێرایییه‌كی زۆر چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌یان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانی ده‌روونی به به‌شێكی زۆری سه‌رنشینه‌كان گه‌یاند، كه ڕه‌نگه وای لێ كردبێتن هه‌رگیز نه‌وێرنه‌وه به فڕۆكه و به تایبه‌ت فڕۆكه‌ی هیندی گه‌شت بكه‌ن.