له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه تا ژن و مێرد له ئیشه‌كانی ناوماڵدا یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن و به‌یه‌كه‌وه ئیش بكه‌ن، باری پێوه‌ندی سۆزدارییان چالاك و باشتر ده‌بێت له پێشوو.
دكتۆر ئا‌یان كیرنه‌ر پزیشكی تایبه‌ت به كێشه سۆزدارییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران، ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه یارمه‌تیدانی هاوسه‌ران بۆ یه‌كتر له ئیشی ناوماڵدا، وایان لێ ده‌كات زیاتر گرنگی به یه‌كتر بده‌ن و كات به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیاتر حه‌ز له پته‌وه‌كردنی پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌كانیان بكه‌ن و چالاك بن.
زانایان له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كۆندا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هاوسه‌رێتییان بریتی بوو له ئیشی ناوماڵ، به‌و هۆیه‌وه زۆرترین حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراون، له‌ناو ئه‌و ئیشانه‌شدا زۆرترین شه‌ڕ له‌سه‌ر قاپ شووشتن كراوه.
به‌ڵام ئێسته له ساڵێكدا پیاو 664 سه‌عات له ئیشی ناوماڵدا به‌سه‌ر ده‌بات، له كاتێكدا ژنان به هه‌مان ڕێژه كار ده‌كه‌ن و ته‌نیا ڕۆژانه یه‌ك سه‌عات زیاتر ئیشه‌كانی ناوماڵیان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌و ئیشانه‌ن كه خۆیان حه‌ز ده‌كه‌ن به‌ته‌نیا بیكه‌ن.
زانایان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه یارمه‌تیدانی هاوسه‌ران له ئیشی ناوماڵدا، نه‌ك ته‌نیا بۆ پێوه‌ندی سۆزداری سوودی هه‌یه، به‌ڵكو ڕێژه‌ی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان كه‌م ده‌كاته‌وه و دڵخۆشیان ده‌كات.