دوای ده‌ستپێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ له میحوه‌ی ناوه‌ران، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕێكی قورسی له‌گه‌ڵ داعش كرد، له‌و شه‌ڕه‌دا پۆلێك له پێشمه‌گه شه‌هید بوون، له نێویاندا پێنج پێشمه‌رگه‌ی یه‌ك گوند بوو له سنووری سۆران، ئه‌مڕۆ یادیان كرایه‌وه.
ڕۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له میحوه‌ری ناوه‌ران، له شه‌رێكی قورس‌دا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش، له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌د شاباز سرێشمه‌یی، پێنج پێشمه‌رگه كه ئامۆزای یه‌كترن به ناوه‌كانى "فه‌رمانده سه‌یفه‌دین ته‌وفیق، جه‌وهه‌ر حه‌مه‌د، هه‌ڤاڵ حوسێن، شیمال ته‌لعه‌ت و ئیسماعیل حه‌مه‌ده‌مین" له یه‌ك رۆژدا شه‌هید كران، ئه‌مرۆش چل رۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونیان ره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن كه‌سوكاریان چله‌ی ماته‌مینیان بۆ رێك خرا.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری سۆران به ئاماده بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌رپرسان، چله‌ی ماته‌مینی بۆ ئه‌و پێنج شه‌هیده رێكخرا. مه‌راسیمه‌كه به چه‌ندان برگه وه‌ك گوتار، سروودی نه‌ته‌وه‌ی، هۆنراوه، میوزیك، بروسكه‌ی هاوخه‌می، داگیرساندنی مۆم، پیشانگای وێنه، نمانیشكردنی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی...هتد" له سه‌ر ئه‌و پێنج شه‌هیده ئه‌نجام دران. هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا له لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و پێنج شه‌هیده ئه‌وه خرایه روو، تا دڵۆپێك خوێن له جه‌سته‌یان مابێت، به‌رده‌وام ده‌بن له پاراستنی خاك و نیشتیمانه‌كه‌یان، هه‌مان رێگه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌گرنه به‌ر، له كۆتایی چله‌ی ماته‌مینی ئه‌و پێنج شه‌هیده له لایه‌ن منداڵانی شه‌هیده‌كان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاشتی پێنج كۆتر هه‌ڵفڕێندران.
سۆران/ دڵشاد باڵه‌كی
فۆتۆ: ره‌ئوف گه‌ردی