شه‌یدا خه‌یرابادی خاتوونه گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له سوید نیشته‌جێیه. له دیدارێكی "وشه"دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و پێی وایه، "گۆرانی ڕۆحی مرۆڤ زیندوو ده‌كاته‌وه". دووپاتی ده‌كاته‌وه "تا له ژیاندا مابێت له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆحی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له گۆرانیگوتن".
به كورتی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ریتان پێناسه بكه‌ی؟
من له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووم و هه‌ر له‌وێ گه‌وره بووم، به‌ڵام ئێسته بۆ هه‌میشه له سوید نیشته‌جێم، هه‌روه‌ها له خوێندنیش تا قۆناغی سێیه‌می ناوه‌ندی ڕۆیشتووم، له‌باره‌ی ژیانی هونه‌ریم له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه له ساڵی 2000 توانیم له ئێران چوار به‌رهه‌م تۆمار بكه‌م، ئه‌و كاته له ئێران بۆ ژنان زۆر سه‌خت بوو ده‌ست بۆ كاری هونه‌ری ببه‌ن، به‌ڵام من ده‌ستم بۆی برد و نه‌ترسام، له ئه‌نجامدا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سه‌ر به‌حكوومه‌تی ئێران هاتنه سه‌رم بۆ ئه‌وه‌ی ئازارم بده‌ن، بۆیه منیش ناچار بووم ڕوو له باشووری كوردستان بكه‌م و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ماومه‌وه.
تا ئێسته چه‌ند گۆرانیتان به شێوه‌ی سنگڵ و ئه‌لبووم هه‌یه؟
تا ئێسته خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانی و 12 كلیپم، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانییه‌كم به‌شێوه‌ی سنگڵ هه‌یه، جگه له‌مانه‌ش به‌شداری چه‌ندان به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و ئاهه‌نگم كردووه، هاوكات له هه‌ردوو ئه‌لبوومه‌كه‌م هه‌ر یه‌كێك چوار له گۆرانییه‌كانی ئاوازه‌كان خۆم دامناون، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی ترم زیاتر پشت به تێكست و ئاوازی كه‌سانی تر ده‌به‌ستم و شیعره‌كانیش خۆم هه‌ڵیانده‌بژێرم.
ساڵێك به‌ر له ئێسته ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه كه‌سێك ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌كانی تۆی له‌لایه و له به‌رانبه‌ردا پاره‌ی وه‌رگرتووه و تا ئێسته‌ش بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه؟
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ كردم، هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان هه‌ورامی بوو، كاتێك ئه‌م ئه‌لبوومه‌م ئاماده كرد و گه‌ڕامه‌وه بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی تیڤیم له شاری هه‌ڵه‌بجه كرد و باسی ئه‌لبوومه‌كه‌ی خۆمم بۆی كرد، ئه‌و پێی گوتم من ئه‌م ئه‌لبوومه‌ت بۆ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، بۆیه من له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا بڕه پاره‌یه‌كم پێی دا بۆ ئه‌وه‌ی بیدا به‌و سه‌نته‌ره‌ی كه بڵاوی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه سه‌نته‌ره‌كه پێوه‌ندییان پێوه كردم و پێیان گوتم هیچ پاره‌یه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌مه كێشه له نێوان خۆم و ئه‌رسه‌لان هه‌ورامی دروست بوو، له ئه‌نجامدا ئه‌رسه‌لان هه‌ورامی چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردم، به‌ڵام دواجار كه‌سێك به‌ناوی سه‌عدوون كاكه‌یی كه هاوڕێی ئه‌رسه‌لان هه‌ورامی بوو، پێوه‌ندی پێوه كردم و له جیاتی ئه‌و پاره‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ی دا و كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردم.
تا ئێسته له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی كوردی و بیانی كارت كردووه؟
به دڵنیایییه‌وه له چه‌ندان ئاهه‌نگدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ و ناسراوی كورد كارم كردووه، وه‌ك نه‌جمه‌دینی غوڵامی، میكائیل و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر، هه‌روه‌ها پێشتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دینی غوڵامی وا بڕیار بوو به‌یه‌كه‌وه و به‌شێوه‌ی دویت گۆرانییه‌ك به‌سه‌ر ژن‌دا هه‌ڵبڵێین و ئه‌و شیعره‌ی كه بۆی داماننابوو زۆر باش بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و موزیكه‌ی بۆی دانرابوو، زۆر به‌دڵمان نه‌بوو، بۆیه بڕیارمان دا ئه‌و به‌رهه‌مه بڵاو نه‌بێته‌وه.
تا ئێسته له باشووری كوردستان هیچ چالاكییه‌كی هونه‌ریت ئه‌نجام داوه؟
تا ئێسته به‌شداری دوو به‌رنامه‌ی تیڤیم له شاری هه‌ڵه‌بجه كردووه، له پێنجوێن و شاری هه‌ولێر و سلێمانی گه‌لێك به‌رنامه و چالاكی هونه‌ریم ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگه‌كانم گۆرانیم بۆ پێشمه‌رگه و دایكی پێشمه‌رگه گوتووه، به‌ڵام جگه له كوردستان ئاهه‌نگم له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجام داوه، به تایبه‌تی له سوێد زۆرترین ئاهه‌نگم له‌وێ ساز كردووه.
چی وای لێ كردی تا ئه‌و ته‌مه‌نه له هونه‌ر و گۆرانیگوتندا به‌رده‌وام بیت؟
ئه‌وه‌ی وای لێ كردووم به‌رده‌وام بم و هه‌میشه گۆرانی بڵێم، لایه‌نی ڕۆحییهكهمه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر و گۆرانیگوتن به‌لای منه‌وه ڕۆحی مرۆڤ زیندوو ده‌كاته‌وه، بۆیه له‌م لایه‌نه‌وه حه‌ز به گۆرانیگوتن ده‌كه‌م و پێم خۆشه هه‌میشه گۆرانی بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م لایه‌نی ڕۆحییهكهمی پێ زیندوو بكه‌مه‌وه، هه‌م خۆشییه‌ك به كه‌سانی تر ببه‌خشم، هه‌روه‌ها تا له ژیاندا مابم له پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆحی خۆم، گۆرانی ده‌ڵێم.
ئێسته هیچ پڕۆژه و به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی نوێت له به‌رده‌ستدایه؟
ئێسته نه‌خێر، هیچ پڕۆژه و به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ریم له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م بتوانم گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی جوان دروست بكه‌م و بڵاوی بكه‌مه‌وه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال