سیاسه‌توانێكی دیاری كورد له سووریا كه سه‌رۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بووه، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته په‌یه‌ده هه‌ڵه نه‌كات و به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و "وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكایش پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ سووریا و په‌یه‌ده ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت، له‌سه‌ر كورد حیسابی ده‌كه‌ن".
دكتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا پسپۆڕ له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕه‌ست، له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، به‌هێزبوونی زلهێزه‌كانه و وڵاته‌كه بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابی زلهێزانی دنیا. هه‌روه‌ك دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "توركیا عه‌فرین راده‌ستی ئه‌و هێزانه ده‌كات كه له خۆیه‌وه نزیكن".
بۆچی زیاتر له ٥٠ رۆژ شه‌ڕ له عه‌فرین به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌ناكاو له شه‌و و رۆژێكدا عه‌فرین به‌ده‌سته‌وه درا، یان داگیر كرا؟
له ٢٠-١-٢٠١٨ توركیا ئۆپراسیۆنی ''چڵه زه‌یتوون''ی له دژی شاری عه‌فرین ده‌ستی پێ كرد و شه‌ڕه‌كه زیاتر له ٥٠ رۆژ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت، ئێمه هه‌ر سه‌ره‌تا ده‌مانزانی په‌یه‌ده ئه‌و كاره ده‌كات و هه‌موو ئه‌و شاره به‌ده‌سته‌وه ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی كرده قوربانی سیاسه‌ته‌كانی خۆی، ئێسته رووداوه‌كه رووی داوه، به‌ڵام گرنگه په‌یه‌ده پێداچوونهیهك به سیاسه‌تی خۆیدا بكات، چونكه بینیمان رووسیا خۆی له شه‌ڕه‌كه كشانده‌وه و ئه‌مه‌ریكایش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌دانی عه‌فرین، چونكه عه‌فرین خۆی ناوچه‌یه‌كی ستراتیجییه بۆ وڵاتان و هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه ململانێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ده‌كرێ بپرسین چاره‌نووسی عه‌فرین ده‌گاته كوێ؟ ئایا هه‌ر له‌م ره‌وشه‌دا ده‌بێت؟
ئه‌ردۆغان له دواین لێدوانی خۆیدا رای گه‌یاندبوو كه ئه‌وان ده‌زانن عه‌فرین راده‌ستی كام هێز ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌م هێزه كێیه كه سوپای توركیا عه‌فرین راده‌ستی ده‌كات؟ بۆیه به‌تێگه‌یشتنی ئێمه توركیا عه‌فرین راده‌ستی خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا نییه و هێزێكی هاوبه‌ش له‌وێ دروست ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوبردنی شاره‌كه، ئه‌وه‌یش ئاسانه چونكه توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناو سووریا نییه جگه له په‌یه‌ده.
ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌سه‌د چۆن ده‌بێت له داهاتوو؟ به تایبه‌ت كه له رابردوو زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
تره‌مپ له دواین تویته‌كانی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رای گه‌یاندووه كه ئه‌وان له‌م نزیكانه‌دا بڕیارێكی گرنگ ده‌ده‌ن و له‌م دواییانه‌دا بینیمان هێرشی كرده سه‌ر رژێمی سووریا، ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ سووریا، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌دیش لا نه‌دات، به‌ڵام پێگه‌ی وه‌ك سه‌دام له دوای جه‌نگی كوێت بێهێز ده‌كه‌ن.
كه‌واته له‌ناو ئه‌م هه‌موو پڕۆژه‌یه‌دا بۆ سووریا ئێسته پرسی كورد له رۆژئاوا له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له كام ئاسته؟
ئۆپۆزسیۆن و رژێم و وڵاتانی رۆژئاوایش تێگویشتوون كه پێویسته كێشه‌ی كورد له سووریا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه كێشه‌ی سووریا به‌بێ دیاریكردنی پرسی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆ ئه‌مه ده‌بێ په‌یه‌ده به خۆیدا بچێته‌وه، چونكه هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌و حزبه له سووریا كه هه‌ڵه زۆر ده‌كات، له‌سه‌ر كورد هه‌ژمار ده‌كرێت لای كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی سووریا.
هاتنی شاندی هه‌ده‌په بۆ كوردستان چ گۆڕانكارییه‌كی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟
به راستی هاتنی شاندی هه‌ده‌په و دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان، كاریگه‌ریی زۆر باشی ده‌بێت هه‌م بۆ توركیا و بۆ هه‌ده‌په و بۆ باشوور و رۆژئاوای كوردستانیش پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه، ئێسته‌یش ئه‌م هێزانه هه‌ندێك تێگه‌یشتوون سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد و پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغی دانوستاندن. بۆیه هیوادارم ئه‌نجامی هه‌بێت.
وشه/ دهۆك- كاروان باعه‌درێ