شكسپیر كه شاعیرێكی ناوداری به‌ریتانی و جیهانییه، به كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی توانیویه‌تی كاریگه‌ری بكاته سه‌ر نه‌وه‌كانی دوای خۆیشی، بۆیه زۆرجار قسه له‌سه‌ر دزینی شاكاره‌كانی ده‌كرێ. له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "ئیلاف" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و "وشه" هه‌واڵێك له‌و راپۆرته بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی "
ئیلاف"، ئێسته دوو توێژه‌ر خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌باره‌ی شاكارێكی شكسپیر كه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی تره‌وه هاتبێته دزین. به‌نیازن ته‌واوی به‌ڵگه‌كانیان له دووتوێی كتێبێكدا بڵاو بكه‌نه‌وه.
روونی كردووه‌ته‌وه، له‌م كاته‌دا توێژه‌ران ده‌نیس مه‌كارسی و جۆن چلۆته‌ر خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌باره‌ی شاكاری نووسه‌رێكی كۆنی به‌ریتانیایی كه ناوی جۆرج نۆره‌سه. به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ناوی "كورته وتارێك له‌باره‌ی یاخیبوون و یاخیبووان" له كتێبێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و سوودێكی زۆری له كاره‌كانی شكسپیر وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌شیان گوتووه كه ئه‌و به‌رهه‌مه به به‌رهه‌مێكی له بیركراو ده‌زانرێت و پێشتر له‌باره‌یه‌وه قسه نه‌كراوه، بۆیه ئێسته كاتی هاتووه به به‌ڵگه‌وه دزینه‌كه بخرێته روو.
ئاماژه‌یان داوه كه ئه‌و نووسه‌ره له ساڵی 1576 سوودی له 11 كاری شانۆییی شكسپیر وه‌رگرتووه تا ئه‌و شاكاره‌ی خۆی نووسیوه. بۆیه به‌مزووانه ته‌واوی به‌ڵگه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و له دووتوێی كتێبێكدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ولیام شكسپیر كه شاعیر و نووسه‌رێكی زۆر ناوداری به‌ریتانیایییه، به‌تایبه‌تی به نووسه‌ری شانۆنامه له سه‌رجه‌م دنیادا ده‌ناسرێته‌وه. خاوه‌نی 38 شانۆنامه و 150 سۆناتایه، جیا له نووسنی كورته چیرۆك و شیعری نیشتمانی. له ساڵی 1564 له دایك بووه و ته‌نیا 53 ساڵ ژیاوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا توانی به داهێنه‌رترین كه‌سی دنیا له بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا هه‌ژمار بكرێت.