له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌توانیت چوار ڕێی ئاسان و گونجاو بۆ دووباره به‌كارهێنانی پانتۆڵه كۆن و دڕاوه‌كانت فێر بیت، به‌مه‌ش دووباره ده‌توانیت به‌كاری بهێنیته‌وه.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه لاپه‌ڕه‌ی ئێل مه‌گه‌زین له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م چوار رێیه‌ت فێر ده‌كات:
_ گۆڕینی پانتۆڵ بۆ ته‌نووره، به جوانترین شێواز.
_ گۆڕینی ڕه‌نگی له هه‌ندێك لادا به به‌كارهێنانی فاس و كلۆر، به‌مه‌ش ته‌واو دیمه‌نی پانتۆڵه‌كه ده‌گۆڕێت.
_ دڕانی خواره‌كه‌ی و گۆڕینی ته‌واوی مۆدێلی پانتۆڵه‌كه.
_ لێكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی بچووك لێی و دروستكردنی مۆدێلێكی نوێی فه‌تحه تێیدا.
له كاتی تاقیكردنه‌وه‌یدا، پێویسته زۆر به وریایی هه‌نگاوه‌كان ئه‌نجام بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت پانتۆڵه‌كه به‌كار بێنیت و ته‌نیا زه‌ره‌ری پێ نه‌گه‌یه‌نیت.