مۆزی زۆر پێگەشتوو یارمەتی كەمكردنەوەی فشاری خوێن دەدات، كرداری هەرس باشتر دەكات، ڕیخۆلەكان ئاسایی دەكاتەوە، پێویستە مۆزی زۆر پێگەیشتوو فڕێ نەدرێت بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی لەم سوودە گرنگانە بێبەش نەبن.
شارەزایان لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان ڕوون بووەتەوە كە مۆزی پێگەیشتوو زۆر گرنگە بۆ جوانكردنی پێست و دروستكردنی ئەم ماسكانەی لە گرفتەكانی پێست ڕزگارتان دەكەن، ئەگەر بتەوێت جوان بیت، پێستت تەندروست بێت ئەوە مۆز بەكاربهێنە، چونكە مامەڵە لەگەڵ چەندان گرفتی پێست دەكات، بەتایبەتی ئەو مۆزانەی كەبەشی دەرەوەیان ڕەش بوون.
سوودەكانی بەكارهێنانی مۆزی پیگەیشتوو"ڕەشبوو"
یەكەم: كۆنترۆڵی زیپكە دەكات، مۆز ، ئاسن، مەنگەنیز، ئاسن، پۆتاسیۆمی تێدایە كە ئەم ئاوێتانە پێكهاتەی خۆراكی گرنگن و چارەسەری زیپكە دەكەن. زیاتر لەو مۆزانەدا هەیە كە ڕەش دەبنەوە، ئەگەر زیپكەی پێستت هەیە، تەنیا پارچەیەك مۆز بە چەتاڵێك ورد بكە و راستەوخۆ بۆ پێستت بەكاری بهێنە دوای 15 بۆ 20 خولەك تەنیا بە ئاو بیشۆ.
دووەم: یارمەتی لابردنی زیوانە ڕەشەكان دەدات، كوونیلەكانی پێست پاك دەكاتەوە لەو زیوانە ڕەشانەی كە بوون بەهۆی گیرانی كونیلەكان، مۆزێكی پێگەیشتوو لەگەڵ شەكری قاوەی تێكەڵ بكە بە نەرمی دەموچاوتی پێ بشێلە بەتایبەتی سەر لووت و ڕوومەتەكان دواتر بەئاوی سارد بیشۆ، هەفتەی دووجار ئەم كردارە دووبارە بكەرەوە هەموو گرفتەكانی پێست چارەسەر دەكات.
سێیەم: ڕەنگی پێست ئاسایی دەكاتەوە، كۆبوونەوەی خانە مردووەكان لەسەر پێست دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی پێست دروستبوونی چینێكی زبر، بۆ لابردنی ئەو خانە مردووانە باشتر وایە ئاوی لیمۆ لەگەڵ مۆز تێكەڵ بكرێت، بۆ ماوەی 10 خولەك بە پێستەوە بمێنێتەوە دواتر بەئاو بیشۆ هەفتەی یەك جار دووبارەی بكەوە.
چوارەم: پێست لە پیربوون دەپارێزێت، چرچبوونی پێست زۆر كات بەهۆی فشاری دەروونییەوە دروست دەبێت یان تیشكی خۆر و مادەی زیان بەخش، ئەگەر مۆزی پێگەیشتوو هەبوو ئەوە بەكاری بێنە لەگەڵ كەمێك ماست تێكەڵی بكە و رێ بدە بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەك بە پێستەوە بمێنێتەوە دواتر تەنیا بە ئاو بیشۆ.