له وه‌ڵامى ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق به فه‌رمى مووچه‌ى ئه‌ندامانى ئاشكرا كرد كه به‌رزترین مووچه 10 ملیۆن دیناره.
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان زانیارى جیاجیا له باره‌ى مووچه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق بڵاو ده‌كرایه‌وه، ڤیدیۆى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش بڵاو كرایه‌وه كه ده‌ڵێ هه‌ندێك له په‌رله‌مانتار 45 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌ندامانى ئاشكرا كرد.
به پێى
راگه‌یانراوێكى فه‌رمى، فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، پێشتر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان 11 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناریان وه‌رده‌گرت، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ى چاكسازى ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواتر به پێى بڕیارى 333 چاكسازى كراوه و به‌رزترین مووچه‌ى په‌رله‌مانتار ده‌گات به 10 ملیۆن دینار.
هاوپێچ له‌گه‌ڵ راگه‌یانراوه‌كه، په‌رله‌مان چۆنیه‌تیى پێدانى مووچه‌ى ئه‌ندامانى روون كردووه‌ته‌وه كه به‌مشێوه‌یه‌یه: مووچه‌ى ئیسمى 4 ملیۆن، ده‌رماڵه‌ى پۆست دوو ملیۆن، ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه: دكتۆرا %100، ماسته‌ر %75، به‌كالۆریۆس %45، په‌یمانگا %35، ئاماده‌یى %25.
پێشتر ره‌خنه‌ى ئه‌وه له په‌رله‌مانتاران ده‌گیرا، كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندان پاسه‌وانى هه‌یه و پاره‌ى پاسه‌وانه‌كان وه‌رده‌گرێت، له وه‌ڵامى ئه‌مه‌شدا راگه‌یانراوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بۆ پاسه‌وانى ئه‌ندامانى، پێڕه‌وی سیسته‌مێكى دیاریكراو ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر له باره‌یانه‌وه بدات.