كه‌سێكى فڕه‌نسى به‌ناوى فیلیپ لۆرى پكشنینى بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنرێت كوڕه‌زاى ئه‌دۆلفى هیتله‌رى رابه‌رى نازییه‌كانه.
رۆژنامه‌ى
ده‌یلى مایلى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه‌سێكى فڕه‌نسى به‌ناوى فیلیپ لۆرى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كوڕه‌زاى هیتله‌ره.
ئه‌و گوتوویه‌تى باوكى هه‌میشه باسى ئه‌وه‌ى بۆ كردووه، ئه‌وان له نه‌وه‌ى ئه‌دۆلف هیتله‌رى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌ڵمانیان.
به پێى زانیارییه‌كان جان مارى لۆرى كه باوكى فیلیپه، كوڕى ناشه‌رعى هیتله‌ر بووه و دایكى كه‌انى شا‌رلۆت لوبگوا بووه پێوه‌ندى دڵداریى له‌گه‌ڵ هیتله‌ر هه‌بووه.
وا بڕیاره پشكنینى دی ئێن ئه‌ى بۆ فیلیپ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى پشتڕاست بكرێته‌وه، زانیارییه‌كانى پپشكنینه‌كه‌ش به‌و چه‌ند پارچه ئێسكه به‌راورد ده‌كرێت كه له مۆسكۆ پارێزراوه و به ئێسكى هیتله‌ر داده‌نرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته گومان له مردن و شوێنى ته‌رمه‌كه‌ى هیتله‌ر هه‌یه، به‌ڵام مۆسكۆ پارێزگارى له‌و ئێسكه كردووه، گوایه له ساڵى 1945 له حه‌شارگه‌كه‌ى هیتله‌ر دۆزراوه‌ته‌وه.
هیتله‌ر به سه‌رسه‌خترین دیكتاتۆرى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت و به‌رپرسه له كوشتنى ملیۆنان كه‌س.