ئێسته له زۆربه‌ی ماڵه‌كان و له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكان به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشت لێنان به فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام پزیشكان و شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سبه‌جێ بوه‌ستن له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌نه، كه
كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.
زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له جه‌سته ده‌بێته هۆی تووشبون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره بۆ گورچیله و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا و ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی مێشك به ته‌واوه‌تی.
پزیشكان ده‌ڵێن، به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته و لیمۆ و په‌تاته و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكه‌ونه‌وه.