كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان به سه‌رپه‌رشتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر، ئه‌مساڵیش وه‌ك هه‌ر ساڵێكی تر فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌ڕێوه ده‌بات.
ساڵانه كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، فێستیڤاڵێكی گه‌وره بۆ قوتابییان ڕێك ده‌خات، تێیدا هونه‌رمه‌ند و ده‌ست ڕه‌نگین و شانۆكاره‌كانی كوردستان به گشتی و قوتابییانی ئه‌و كۆلێژه به تایبه‌تی، چه‌ندان چالاكی و نمایشی جۆراوجۆری هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵیش ئه‌و فێستیڤاڵه ئاماده‌كاری بۆ كراوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه لیستی به‌رنامه و چالاكییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
رۆژی یه‌كه‌م ئه‌مڕۆ سێشه‌م، پێشانگای شێوه‌كاری سه‌عات 10ی به‌یانی له هۆڵی میدیا، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها نمایشی سینه‌ما له سه‌عات 11:30ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات، له هۆڵی سینه‌مای كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان.
رۆژی دووه‌م سبه‌ی چوارشه‌م، نمایشی موزیك سه‌عات 10ی به‌یانی له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ست پێ ده‌كات، نمایشی شانۆیی سه‌عات 11:30 له هۆڵی شانۆیی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.