فڕۆكه جه‌نگییه‌كیانی توركیا به چڕی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌رى برادۆست له سنوورى شاره‌دێى سیده‌كانى سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران بۆردومان ده‌كه‌ن و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان له سنووری شارۆكه‌ی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند" سەعات حەوتى ئه‌مڕۆ دووشه‌م، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕى بۆردومانى گه‌لى كه‌وره‌ت و خواكوڕك له ده‌ڤه‌رى برادۆست له سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كه‌ش لێدان و به ئامانجكردنى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)یه له‌و ده‌ڤه‌ره.
زیاتر گوتى: بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و تا ئێسته زیانى گیانى نه‌بووه، بێگومان زیانى زۆرى مادی به‌ر ژینگه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌وتووه، هاووڵاتی و گوندنشینانی سه‌رسنوور ترس و دڵه‌ڕاوكێییان لا دروست بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، شه‌وى رابردوو چوار فڕۆكه‌ى جه‌نگى توركیا به چڕى بنارى قه‌ندیل و سنوورى شاره‌دێى وه‌رتێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ره‌واندزیان بۆردومان كرد، ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌ش هیچ زیانى گیانى نه‌بوو. به‌پێی زانیارییه‌كانی سامان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى وه‌رتێ به وه‌كاله‌ت به "وشه"ى راگه‌یاند: دوێنێ شه‌و، چوار فڕۆكه‌ى جه‌نگیی توركیا به مه‌به‌ستى لێدانى مۆڵگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆردومانى گوند و ئاواییه‌كانى بنارى قه‌ندیل و بنارى چیاى كارۆخ و دۆڵى شاوڵێی نێوان شاره‌دێى سه‌ركه‌پكان و شاره‌دێى وه‌رتێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ره‌واندز بۆردومان كرد.
بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باشوور له‌كاتێكدایه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو له باكوری كوردستان، پارتى كرێكارى كوردستان چالاكییان ئه‌نجام داوه و ئاڵۆزى له نیوان له نێوان په‌كه‌كه و سوپاى توركیا دروست بووه.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی