به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ووزه‌ی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بووه‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی وڵاته‌كه ڕای گه‌یاند، ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كیی وه‌زاره‌ته‌كه له هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی هاك كراوه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئۆكرانیا نه‌كه‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوی ئه‌م هێرشه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ریان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئیمه‌یلی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش به ئاسایی كار ده‌كات.
سه‌عات 10:34 به‌كاتی گرینج نامه‌یه‌ك كه به‌ئینگلیزی نووسراوه، هاتووه‌ته سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه و داوای پێدانی پاره‌ی بتكۆینیان كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زانیاری و فایله دزراوه‌كان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ڕای گه‌یاند، هاوكاره‌كانمان كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سایته‌كه، به‌ڵام نازانرێت كه چه‌ند كاتی پێ ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به ڕووسیا ده‌كه‌ن له پشت ئه‌م ڕووداوه، هاوكات مۆسكۆ تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.